مه‌سرور بارزانی: گۆڕانكاریه‌كی خێرا‌و هه‌ستیار له ناوچه‌كه ڕوده‌دات
2025-04-16
99 جار خوێنراوەتەوە
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، گۆڕانكاریه‌كی خێرا‌و هه‌ستیار له ناوچه‌كه ڕوده‌دات و نابێت هه‌رێمی كوردستان ببێته به‌شێك له‌و ململانێیه.
مه‌سرور بارزانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له‌میانی دیداری سلێمانی له زانكۆی ئه‌مریكی له عێراق- سلێمانی، له‌باره‌ی كابینه‌ی نوێی ئه‌مریكاوه، ڕایگه‌یاند، "خوێندنەوەیەکی جیاوازم نییە لەوەی کە ئێمە دەیبینین، ئەوەی کە لە خودی ئەمریکییەکان دەبیستین، ئەوان دەیانەوێت بە تایبەتی ئەم دەسەڵاتەی ئێستا دەڵێت، دەمانەوێت ئاشتی بەرقەرار بکەین، بەڵام چۆنییەتی گەیشتن بە ئاشتی ڕێکاری جیاوازتریان هەیە".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئەوان (ئه‌مریكییكان) باس لەوە دەکەن، ئاشتی لە ڕێگەی هێزەوە، کەواتا بە کارهێنانی هێز بۆ ئەوەی ئاشتی بەرقەرار بکرێت، ئینجا ئەگەر ئەم سیاسەتەکەیان بێت، دەبێت لایەنەکانی تریش بتوانن چۆن تەعامول لەگەڵ ئەم سیاسەتە نوێیەی ئەمەریکا بکەن.
مه‌سرور بارزانی باسی له‌وه‌شكرد، "پەیوەندییەکی دورودرێژمان لەگەڵ ئیدارەی ئەمریکا هەیە، بەتایبەت ئەو برادەرانەی ئێستا لە دەسەڵاتدان، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دۆستێکی کۆنی ئێمەیە، هەر وەختی خۆیشی کە سیناتۆر بوە، زۆر پشتیوانیی مافەکانی کوردستان بوە و چەندان بەرپرسی تریش لە شوێنە گرنگەکانی ئەم ئیدارەیە هەن کە دیسان ئەوانیش دۆستی نزیکی ئێمەن، هەمیشە ئامادەین بۆ ئاڵوگۆڕکردنی بیروبۆچونەکانمان لەگەڵیان، بەڵام هەمیشەش هەوڵی ئەوەمان داوە کە عاملی خێر بین".
|