عێراق له‌باره‌ی به‌شداری گشتی تاقیكردنه‌وه وزاریه‌كان بڕیارێكی ده‌ركرد
2025-04-15
125 جار خوێنراوەتەوە
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بۆ ساڵی خوێندنی 2024-2025 به‌شداری گشتی (دخول العام) بۆ سه‌رجه‌م تاقیكردنه‌وه وزاریه‌كانی پۆلی سێی ناوه‌ندی و شه‌شی ئاماده‌یی جێبه‌جێبكرێت.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران، له‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیدا، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، دەنگی لەسەر به‌شداری گشتی تاقیکردنەوە وزارییەکان (دخول العام) بۆ سەرجەم لقەکانی ئاستی ناوەندی و ئاماده‌یی بۆ ساڵی خوێندنی ئێستای 2024-2025 ده‌ركرد.
به‌پێی بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌تی عێراق، سه‌رجه‌م ئه‌و خوێندكارانه‌ی نمره‌ی پێویستیان بۆ به‌شداریكردن له تاقیكردنه‌وه وزاریه‌كان به‌ده‌ست نه‌هێناوه، ده‌توانن به‌شداربن له تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی ساڵ.
|