یه‌كێتی و پارتی: كۆبونه‌وه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بن
2025-04-15
127 جار خوێنراوەتەوە
هه‌ردو شاندی یه‌كێتی و پارتی له پیرمام كۆبونه‌وه و رایانگه‌یاند، كۆبونه‌وه‌كه له كه‌شێكی دۆستانه و ئه‌رێنیدا به‌ڕێوه‌چوه و له رۆژانی داهاتودا به‌رده‌وام ده‌بن.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی هاوبه‌شی دانوستانكاری پارتی و یه‌كێتی، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی پارتی له پیرمام، هه‌ردو شاندی دانوستانكاری یه‌كێتی و پارتی كۆبونه‌وه.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕو، له‌كۆبونه‌وه‌كه كه له كه‌شێكی دۆستانه و ئه‌رێنیدا به‌رێوه‌چو، گفتوگۆ له‌باره‌ی هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت كرا، هه‌نگاوی ئیجابی و به‌ره‌وپێشچونی باش هه‌بو، له رۆژانی داهاتوشدا كۆبونه‌وه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن.
پێشتر 7ROJ بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه شاندی باڵای یه‌كێتی و پارتی كۆده‌بنه‌وه و كۆبونه‌وه‌كه‌ش له مه‌كته‌بی سیاسی پارتی له پیرمام ده‌بێت و تاوتوێی دواین هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی ده‌یه‌م ده‌كرێت.
، کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی پارتی و یەکێتی لەبارەی دابەشکردنی پۆستەکانی کابینەی 10 بووە.
دانوستاندنەکە لە ئاستی باڵادا بوو، شاندی پارتی هەریەک لە هۆشیار زێباری، پشتیوان سادق، دڵشاد شەهاب و ئومێد سەباح. شاندی یەکێتی هەریەک لە قوباد تاڵەبانی، رێواس فایەق، دەرباز کۆسرەت رەسووڵ، نزار ئامێدی، شاڵاو سەڵاح شێخ شەرەف وئامانج رەحیم بەشدار بوون.
پێشتر چەند گەڕێکی دانوستاندن لەنێوانیان بەڕێوەچووە و هەردوولا ئاماژە بەوە دەکەن، بەرەوپێشچوونی باش لە گفتوگۆکان هەیە.
مەسعود بارزانی لە کۆتایی هەفتەی رابردوو لە میانی بەشداریکردن لە پێشانگەی کتێب لە هەولێر، داوای لە پارتی و یەکێتی کرد کە پەلە بکەن لە هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەت.
هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان لە 20ى تشرینى یەکەمی 2024 ئەنجامدرا. پارتى لە ریزبەندى یەکەم بوو بە بەدەستهێنانى 39 کورسی و یەکێتى بە 23 کورسی لە ریزبەندى دووەم بوو. لەدوای تێپەڕبوونی نزیکەی شەش مانگ، هێشتا لایەنەکان لەسەر پێکهێنانی حکومەت رێکنەکەوتوون.
|