سوپای پاسدارانی ئێران هۆشداری توند ده‌داته ئه‌مریكا
2025-04-15
179 جار خوێنراوەتەوە
سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه توانا سه‌ربازییه‌كانی ئێرانی به "هێڵی سور"ی دانوستان له‌سه‌ر نه‌كراو زانی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و راشیگه‌یاند، "هه‌ندێك هێڵ له هیچ بارودۆخێكدا شایه‌نی دانوستان نین".
عه‌لی محه‌مه‌د نائینی وته‌بێژی سوپای پاسداران رایگه‌یاند، ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، به‌رگری و هێزی سه‌ربازی كۆماری ئیسلامیی ئێران هێڵی سورن كه له هیچ بارودۆخێكدا جێگای دانوستان و وتوێژ نین.
ئه‌م لێدوانانه له كاتێكدایه كه گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان تاران و واشنتن به‌رده‌وامن كه سه‌رقاڵی دانوستانی ناڕاسته‌وخۆن له نێوان په‌ره‌سه‌ندنی فشاره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ سه‌ر ئێران، له‌وانه‌ش هه‌ڕه‌شه‌ی سزای زیاتر یان ئه‌گه‌ری هێرشی سه‌ربازی بۆ ئامانجكردنی دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران.
ستیڤ ویتكۆف نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریكا پێشتر ڕایگه‌یاندبو كه هه‌ر ڕێككه‌وتنێكی دیپلۆماسی ئه‌گه‌ری له‌گه‌ڵ ئێران‌دا به‌نده به "دو مه‌رجی بنه‌ڕه‌تی"، به‌بێ ئه‌وه‌ی ورده‌كارییه‌كانیان ئاشكرا بكات، ئه‌مه‌ش ناڕونی زیاتر له دیمه‌نی سیاسی‌دا دێته ئاراوه كه به یه‌كێك له ئاڵۆزترین پرسه‌كانی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان داده‌نرێت.
|