نێچیرڤان بارزانی: ئه‌ركی هه‌مو لایه‌كمانه خزمه‌تی هه‌ڵه‌بجه بكه‌ین
   
    
    
        
       2025-04-14
         417 جار خوێنراوەتەوە
     
    
   
                
    
           نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌په‌یامێكدا به‌بۆنه‌ی ده‌نگدان به پارێزگاكردنی هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی عێراقه‌وه رایگه‌یاند، "هیوادارین ببێته هۆی باشتربونی ژیان و گوزه‌ران و بوژانه‌وه و گه‌شانه‌وه و پێشكه‌وتنی هه‌ڵه‌بجه له هه‌مو بواره‌كاندا، ئه‌ركی هه‌مو لایه‌كمانه بێ درێغیكردن، ئه‌وپه‌ڕی خزمه‌تی هه‌ڵه‌بجه بكه‌ین". 
 
نێچیرڤان بارزانی له‌په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه، "به بۆنه‌ی ده‌نگدان و په‌سه‌ندكردنی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه له‌سه‌ر به‌پارێزگابونی هه‌ڵه‌بجه، به گه‌رمی پیرۆزبایی له خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه و ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌م، سوپاس و پێ‌زانین و ده‌ستخۆشی پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و هه‌مو لایه‌ك له هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌كه‌م كه له‌م پرۆسه درێژه‌دا هاوكار و یارمه‌تیده‌رمان بون، ئه‌مه مایه‌ی ئه‌وپه‌ڕی خۆشحاڵیی ئێمه و ته‌واوی گه‌لی كوردستانه". 
 
راشیگه‌یاندوه، بۆ خزمه‌تكردنی باشتری خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه، ئێمه هه‌ر زو له هه‌رێمی كوردستان پرۆسه‌ی به‌پارێزگاكردنی هه‌ڵه‌بجه‌مان ده‌ست پێكرد، ته‌واوبونی ئه‌مڕۆی ڕێكاره‌كانی له عێراق و به فه‌رمی ناساندنی وه‌ك پارێزگا، كه‌مترین پاداشتی قوربانی و ئێش و ئازاری هه‌ڵه‌بجه و خه‌ڵكه تێكۆشه‌ره‌كه‌یه‌تی". 
 
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌شڵێت، "هیوادارین ببێته هۆی باشتربونی ژیان و گوزه‌ران و بوژانه‌وه و گه‌شانه‌وه و پێشكه‌وتنی هه‌ڵه‌بجه له هه‌مو بواره‌كاندا، ئه‌ركی هه‌مو لایه‌كمانه بێ درێغیكردن، ئه‌وپه‌ڕی خزمه‌تی هه‌ڵه‌بجه بكه‌ین". 
    
							
							
							
   
    
 
              
              					
              |