بافڵ تاڵەبانی داوایەک لە حکومەتی عیراق و هەرێم دەکات
   
    
    
        
       2025-04-14
         183 جار خوێنراوەتەوە
     
    
   
                
    
           بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە یادی 37 ساڵەی تاوانی ئەنفالدا پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند:"هەوڵەکانمان لە پرۆسهى گهڕان بهدواى رووفاتى شههيدان و گێڕانهوهيان بۆ نیشتمان بەردەوامە تاوەکو کەمێک برینی قوڵی کەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان ساڕێژبێت کە برینی سەر دڵی هەموومانە". 
 
دەقی پەیامەکە: 
 
ئەمڕۆ بە دڵێکی پڕ خەمەوە یادی 37 ساڵەی تاوانی ئەنفال دەکەینەوە کە یەکێکە لە سامناکترین و دڕندانەترین مەرامەکانی رژێمی پێشووی عیراق بۆ سڕینەوەی گەلی کورد. 
 
داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی دەکەین ئەرکی خۆیان بەرامبەر کەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان جێبەجێبکەن و لە هەموو رووەکانەوە قەرەبوویان بکەنەوە، چونکە ئەرکی سەرشانی هەموولایەکە گوێ لە داواکارییە رەواکانیان بگرن و جێبەجێیان بکەن. 
 
ئێمە وەکو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەوەی لە تواناماندا بێت بۆ کەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان دەیکەین تاوەکو ژیانێکی شایستەتریان بۆ دابینبکەین و بەڵێن دەدەین رۆڵەیەکی بە وەفا دەبین بۆیان، چونکە ئازاری ئەوان، ئازاری ئێمەشە. 
 
هەوڵەکانمان لە پرۆسهى گهڕان بهدواى رووفاتى شههيدان و گێڕانهوهيان بۆ نیشتمان بەردەوامە تاوەکو کەمێک برینی قوڵی کەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان ساڕێژبێت کە برینی سەر دڵی هەموومانە. 
 
لەم یادە بە ئازارەدا جەخت لە یەکڕیزیی و پێکەوەیی هەموو لایەنەکان دەکەینەوە تاوەکو رووبەڕووی ئاڵنگارییەکان ببینەوە و بگەینە ئامانجەکانمان کە سەرەکیترینیان خزمەتکردنی هاوڵاتییانی خۆشەویستی کوردستانە. 
 
دروود بۆ رۆحی گشت شەهیدان و ئەنفالکراوانی کوردستان و سڵاو لە کەسوکارە سەربەرزەکانیان. 
    
							
							
							
   
    
 
              
              					
              |