یه‌كێتی داوایه‌ك ئاڕاسته‌ی حكومه‌تی هه‌رێم و عێراق ده‌كات
2025-04-13
269 جار خوێنراوەتەوە
مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی له 37 یه‌مین ساڵڕۆژی كاره‌ساتی ئه‌نفالدا په‌یامێك بڵاوده‌كاته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، "حكومه‌ت و په‌رله‌مان و هه‌موان ئه‌ركمانه كاربكه‌ین بۆ سارێژبونی یه‌كجاره‌كی زامه‌كانی قوربانیانی تاوانی جینۆسایدی ئه‌نفال".
مه‌كته‌بی سیاسی له‌په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه، "37 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر كوردستان روبه‌ڕوی دڕندانه‌ترین تاوانی ئه‌نفال بوه، كه ئامانج لێی جینۆسایدكردنی گه‌له‌كه‌مان بو له‌سه‌ر زێدی باو و باپیرانی خۆی".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "ئه‌م تاوانه‌ی كه به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكی بێدیفاعی گوند و دێهاتی كوردستان كرا ئازارێكه بێ كۆتاییه له دڵ و ده‌رونی هه‌مواندا و له‌بیرچونه‌وه‌ی هه‌رگیز ئاسان نییه كه له چه‌ند مانگێكی كه‌مدا 182 هه‌زار مرۆڤی كورد له پیر و گه‌نج و منداڵ له هه‌ردو ره‌گه‌ز به‌دڕندانه‌ترین شێوه زینده به‌چاڵكران و ده‌یان هه‌زاری دیكه روبه‌ڕوی ژیانی كوله‌مه‌رگی ناو ئۆردوگا زۆره‌ملێكان كرانه‌وه".
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، "له‌م یاده پڕ له سوێیه‌دا جارێكی دیكه ته‌ئكیدده‌كه‌ینه‌وه ئه‌ركی هه‌موانه له هه‌رێمی كوردستان و عێراقیش هه‌وڵه‌كانمان چڕتربكه‌ینه‌وه بۆ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریی به‌و ناوچانه‌ی به‌هۆی تاوانی ئه‌نفاله‌وه زۆرترین زیانیان پێگه‌یشتوه و هه‌روه‌ها ژیانێكی سه‌ربه‌رزانه بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان و بێسه‌رو شوێن بوه‌كانی جینۆسایدی میلله‌ته‌كه‌مان دابینبكه‌ین".
مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ده‌شڵێت، "به‌رپرسیارێتیی په‌رله‌مان و حكومه‌تی فیدراڵییشه ئه‌ركه مرۆیی و ده‌ستورییه‌كانی خۆیان باشترجێبه‌جێبكه‌ن بۆ سارێژبونی یه‌كجاره‌كی زامه‌كانی قوربانیانی تاوانی جینۆسایدی ئه‌نفال".
|