ئیسرائیل لەبارەی گفتوگۆی ئێران و ئەمریکا هەڕەشە دەکات

2025-04-08  159 جار خوێنراوەتەوە

بنیامین نەتەنیاهو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لەبارەی رێککەوتن لەگەڵ ئێران دەڵێت، "ئەگەر ئەگەر رێککەوتن لەگەڵ ئێران ئەنجامی نەبێت بژاردەی سەربازی دێتە پێش.
 
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەشڵێت، "لەگەڵ ئەمریکا هاوڕاین کە نابێت ئێران چەکی ئەتۆمی هەبێت."

وتیشی هیچ رێککەوتنێک لەگەڵ ئێران قبووڵکراو نییە هەڵوەشانەوەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی لەخۆنەگرێت و ئامادەکاریش بۆ بژاردەی سەربازی لە تەواوبووندایە.
 
هاوکات عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێرانیش دەڵێت، "ئێران ئامادەیە بۆ رێککەوتن و رۆژی شەممە لە عوممان لەگەڵ لایەنی ئەمریکی دانوستاندنی ناڕاستەوخۆ دەکەین."

ئاماژە بەوەش دەکات، "ئێران هەوڵی نەداوە چەکی ئەتۆمی دروستبکات." هەروەها هەنگاونان بەرەو پێشەوە پێویستی بەوەیە "بژاردەی سەربازی" هەڵبگیرێت.

 


   ئەمانەش بخوێنەرەوە