نوری مالکی: هەڵبژاردن نەکرێت عێراق بەرەو ڕووخان دەچێت
2025-04-07
259 جار خوێنراوەتەوە
سەرۆکى هاوپەیمانى دەوڵەتى یاسا هۆشداری لە دۆخی عێراق و تێکچوونی دەدات و دەڵێت: هەوڵێکی وڵاتانی ناوچەکە و جیهان بۆ هەڵوەشاندنەوەی عێراق هەبوو، گەر هەڵبژاردن نەکرێت عێراق دەڕووخێت.
نوری مالکی، سەرۆکى هاوپەیمانى دەوڵەتى یاسا لەبارەی دۆخی عێراقەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە و لەبارەی عێراقەوە هۆشداری دەدات.
مالکی ڕایگەیاند، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کە بڕیارە لە کۆتایی ئەمساڵدا بەڕێوەبچێت دەرفەتێکە بۆ بەهێزکردنەوەی عێراق و سیاسەتی دەوڵەتداری، گەر هەڵبژاردن دوابخرێت یان نەکرێت شەڕ ڕوودەدات و ڕەنگە مل بۆ ڕووخانی عێراق بکێشێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، دەبێت ئاڵوگۆڕى دەسەڵات لە ڕێگەى هەڵبژاردنەوە بێت و هەر هەوڵێک بۆ پێکهێنانى حکومەت لە دەرەوەى هەڵبژاردن ڕەتدەکەنەوە، چونکە ئەوکارە دەبێتە هۆی ئاڵۆزی زیاتری ناوچەکە و دۆخی عێراق بەتایبەتی.
مالکی ئاماژەی بەوەشداوە، هەوڵێکی وڵاتانی ناوچەکە و جیهان بۆ هەڵوەشاندنەوەی عێراق هەبوو، ئەو دەنگۆیانەی باسی دواخستنی هەڵبژاردنیش دەکەن دەبێت پەراویز بخرێت، چونکە دواخستنی هەڵبژاردن واتە دابەشکاری و کوشتار لە عێراق.
|