كورسیەكانی یەكێتی و نەوەی نوێ بۆ 32 كورسی کەمبوویەوە
8 خولەک پێش ئێستا
93 جار خوێنراوەتەوە
كورسیەكانی یەكێتی و نەوەی نوێ لە پەرلەمانی كوردستان لە 39 كورسی بۆ 32 كورسی كەمبوویەوە و بەوەش هاوپەیمانێتییەکەیان حەوت کورسی پەرلەمانی کوردستانی لەدەستداوە.
بەهۆی بەشداریكردنی (6) ئەندامی پەرلەمانی یەكێتی و نەوەی نوێ، كورسیەكانی ئەو هاوپەیمانێتیە لە (39) كورسیەوە بۆ (32) كورسی كەمیكرد.
لە کۆبوونەوەی ئەمڕی پەرلەمانی کوردستان ئەو پەرلەمانتارانەی یەكێتی نیشتمانی کوردستان كە بەشداربوون و وازیان لە فراكسیۆنەکەیان هێنا:
- نیشتمان ناوپردانی
- هەردی سەڵاح
- محەمەد فەیسەڵ
ئەم پەرلەمانتارانەی نەوەی نوێ بەشداری کۆبوونەوەی پەرلەمانیان کردووە
- داریۆش عەلی
- شڤان سەعید
- خالید محەمەد
پێشتر كۆی كورسیەكانی یەكێتی لە پەرلەمانی کوردستان 23 كورسی بووە، ئێستا بووە بە 20 كورسی و 3 كورسی کەمبوویەوە
هەروەها كۆی كورسیەكانی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان 15 كورسی بووە، ئێستا بووە بە 12 كورسی و 3 كورسی كەمبووەوە
هاوکات كۆی كورسیەكانی هاوپەیمانێتیەكەی یەكێتی و نەوەی نوێ بۆ پەرلەمانی کوردستان 39 كورسی بووە، ئێستا بووە بە 32 كورسی 6 كورسی كەمبووەوە
بەشدارانی دانیشتنەكەی پەرلەمانی كوردستان:
* فراكسیۆنی پارتی : 39 كورسی
* فراكسیۆنی یەكێتی: 3 كورسی
* فراكسیۆنی نەوەی نوێ: 3 كورسی
* فراكسیۆنی هەڵوێست: 2 كورسی
* فراكسیۆنی بەرەی گەل: 1 كورسی
* فراكسیۆنی سۆسیالیست: 1 كورسی
* فراكسیۆنی توركمان: 1 كورسی
* فراكسیۆنی كلدان، سریان، ئاشوری : 2 كورسی
|