ئەوەی لە جامی فەرەنسا روودەدات، مێژووییە

2025-02-07  47 جار خوێنراوەتەوە

ئەمشەو دوایین یاریی قۆناخی 16ی جامی فەرەنسا ئەنجامدەدرێت و پاڵەوانێتییەکە بە وەرزێکی سەیروسەمەرە و میژووییدا تێپەڕدەبێت.
 
لە رکابەرییەکانی جامی فەرەنسا، 7 یانە گەیشتنیان بە قۆناخی چارەکی کۆتایی مسۆگەرکرد و کۆمەڵێک سوپرایزی گەورەیان تێدابوو، یانەی دۆنکێرک کە لە خولی پلە دووی فەرەنسا یارییدەکات، بە لێدانی یەکلاییکەرەوە، یانەی لیل بکاتە دەرەوەی پاڵەوانێتییەکە.
 
یانەی بریۆچین، کە لە خولی پلە چواری فەرەنسا یارییدەکات، بە ئەنجامی 2-1 لە یانەی نیس بباتەوە و بگاتە قۆناخی داهاتوو.
 
یانەی گوینگامپ، کە لە خولی پلە دووی فەرەنسا یارییدەکات، توانی لە دەرەوەی یاریگەی خۆی لە یانەی تولۆز، کە لە خولی پلە یەک یارییدەکات بە ئەنجامی 2-0 بباتەوە و بگاتە قۆناخی چارەکی کۆتایی جامەکە.
 
یانەی کان، لە خولی پلە چوار یارییدەکات، لە یارییەکی پڕگۆڵدا توانی بە ئەنجامی 5-3 لە یانەی دیڤێس کابۆرگی پلە پێنج بباتەوە.
 
یانەکانی پاریس سانجێرمان، برێست و ئانجێ، بێئەوەی تووشی هیچ سوپرایزێک بن، گەیشتنە قۆناخی داهاتوو و نوێنەری خولی پلە یەکی فەرەنسا دەبن لە قۆناخی چارەکی کۆتایی جامەکە.
 
ئەمشەو هەشتەمین یانەی ئەو قۆناخە دیارییدەکرێت و یانەی بۆرجۆن ژالیۆ لە بەردەم نووسینەوەی مێژوودایە، کاتێک رووبەڕووی یانەی رێم دەبێتەوە، یانەی بۆرجۆن ژالیۆ، لە خولی پلە پێنجی فەرەنسایە و لەم وەرزەدا توانیویەتی یانەی لیۆن لە جام بکاتە دەرەوە، ئەو یانەیە دەیەوێت لە سوپرایزەکانی بەردەوام بێت و ببێتە ئەسپی رەشی پاڵەوانێتییەکە.
 


   ئەمانەش بخوێنەرەوە