ناوەڕۆکی نامەکەی ترەمپ بۆ خامنەیی ئاشکرا بوو

4   کاتژمێر پێش ئێستا  816 جار خوێنراوەتەوە

پێگەی هەواڵی ئەکسیۆسی ئەمریکی لەزاری چەند سەرچاوەیەکی ئەمریکاوە ناوەڕۆکی نامەکەی دۆناڵد ترەمپ بۆ ئایەتوڵڵا عەلی خامنەییی ئاشکرادەکات و دەڵێت نامەکەی ترەمپ زۆر توند بووەو چەند مانگێک مۆڵەتی بۆ داناوە.

ئاکسیوس لەزاری سەرچاوە ئاگادارەکان:

لە نامەکەی ترەمپ بۆ خامنەیی ماوەی دوو مانگ دیاری کراوە بۆ گەیشتن بە ڕێکەوتنێکی  نوێی ئەتۆمی.

ناوەڕۆکی نامەکەی ترامپ بۆ خامنەیی توند بووەو تێیدا پێشنیاری دانوستان لەسەر ڕێککەوتنێکی نوێی ئەتۆمی کردووە و هۆشداری داوە بە ئێران لە دەرئەنجامەکانی ڕەتکردنەوەی ئەو پێشنیارە.

کۆشکی سپی پێش ناردنی نامەکە بۆ ئێران، ئیسرائیل و سعودیە و ئیماراتی لە ناوەڕۆکی نامەکەی ترەمپ بۆ خامنەیی ئاگادار کردۆتەوە.

 


   ئەمانەش بخوێنەرەوە