ناوەڕۆکی ڕێککەوتنی ترەمپ و پووتین ئاشکرابوو

5   کاتژمێر پێش ئێستا  322 جار خوێنراوەتەوە

پەیوەندیی تەلەفۆنی ترەمپ و پووتین کۆتاییهات و کۆشکی سەرۆکایەتیی رووسیا (کریملن) لەوبارەوە دەڵێت، هەردوو سەرۆکەکە گفتوگۆیەکی " راشکاو  و وردیان لەبارەی ئۆکرایناوە کردووە". 
 
کریملن دەڵێت، "پووتین و ترەمپ لەسەر بەردەوامی پەیوەندییەکانیان. هەروەها رووسیا و ئۆکرانیا لەسەر ئاڵوگۆڕکردنی 175 دیل رێککەوتن."
 
دەقی راگەیێندراوی کۆشکی سپی: 
 
ئەمڕۆ سەرۆک ترەمپ و سەرۆک پووتین لەبارەی پێویستی ئاشتی و ئاگربەست لە جەنگی ئۆکرانیا قسەیان کرد. هەردوو سەرۆک کۆک بوون لەسەر ئەوەی ئەم ململانێیە دەبێت بە ئاشتییەکی بەردەوام کۆتایی بێت؛ هەروەها جەختیان لەسەر پێویستی باشترکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان ئەمریکا و رووسیا کردەوە.
 
ئەو خوێن و سامانەی کە هەریەکە لە ئۆکرانیا و رووسیا لەم جەنگەدا بەفیڕۆیان داوە، باشتر دەبوو بۆ پێداویستییەکانی گەلەکەیان خەرج بکرایە. ئەم ململانێیە هەرگیز نەدەبوو دەست پێبکات و دەبوو زۆر پێش ئێستا بە هەوڵی ئاشتییانەی دڵسۆزانە و بە نیازپاکی کۆتایی پێبهاتایە.
 
سەرۆکەکان رێککەوتن لەسەر ئەوەی کە هەنگاو بەرەو ئاشتی بە ئاگربەست لە وزە و ژێرخانی ئابوورییەوە دەست پێدەکات، هەروەها گفتوگۆی تەکنیکی لەسەر ئاگربەستێکی دەریایی لە دەریای رەش، دواتر ئاگربەستی تەواو و ئاشتی هەمیشەیی. ئەم گفتوگۆیانە دەستبەجێ لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەست پێدەکەن.
 
سەرۆکەکان بە شێوەیەکی بەرفراوان باسی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستیان کرد وەک ناوچەیەک کە دەتوانرێت هاوکاربێت بۆ رێگریکردن لە ململانێی داهاتوو؛ هەروەها باسیان لە پێویستی راگرتنی بڵاوبوونەوەی چەکی ستراتیژی کرد و لەگەڵ سەرکردەکانی دیکەی جیهانیش کاردەکەن بۆ دڵنیابوون لە فراوانترین جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە. هەردوو سەرۆک هاوڕابوون لەسەر ئەوەی کە نابێت ئێران هەرگیز لە دۆخێکدا بێت کە بتوانێت ئیسرائیل لەنێوببات.
 
هەردوو سەرۆک کۆک بوون لەسەر ئەوەی داهاتوویەک لەگەڵ پەیوەندییەکی دووقۆڵیی باشتر لە نێوان ئەمریکا و رووسیادا سوودێکی زۆری دەبێت. ئەمەش مامەڵەی ئابووری گەورە و سەقامگیری جیۆپۆلەتیکی لەخۆدەگرێت کاتێک ئاشتی بەدیهات.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە