جێگرەوەیەکی نوێی شەکر بەرهەم هێنرا

4   کاتژمێر پێش ئێستا  67 جار خوێنراوەتەوە

زانایانی زانکۆی تەفتس لە فەرەنسا رێگەیەکی نوێیان بۆ بەرهەمهێنانی شەکرێکی دەگمەن بە ناوی تگاتۆز دۆزیوەتەوە، کە تامەکەی نزیکە لە شەکری ئاسایی، بەڵام کالۆری کەمترە و کاریگەرییە نەرێنییەکانی لەسەر تەندروستی سنووردارە.

توێژەرانی زانکۆی تەفتس، بە بەکارهێنانی ئەندازیاریی بۆماوەیی، بەکتریای (E. coli)یان بەکارهێناوە بۆ گۆڕینی گلوکۆز بۆ تگاتۆز، ئەم شێوازە نوێیە دەتوانێت بە رێژەی 95%ی بەرهەمەکە بەدەستبهێنێت، کە زۆر کاراتر و هەرزانترە لە رێگەکانی پێشوو.

توێژەرانی زانکۆ فەرەنسییەکە ئاماژە بەوەدەکەن یەکێک لە سوودە سەرەکییەکانی تگاتۆز ئەوەیە کە کاریگەرییەکی زۆر کەمی لەسەر ئاستی شەکری خوێن و ئەنسۆلین هەیە، ئەمەش وایکردووە بۆ تووشبووانی شەکرە گونجاو بێت، هەروەها، بە پێچەوانەی شەکری ئاسایی زیان بە ددانەکان ناگەیەنێت و تەنانەت رەنگە وەک پرۆبایۆتیکێک بۆ پشتیوانی لە بەکتریا سوودبەخشەکانی نێو دەم و ریخۆڵە کاربکات.

دەستەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا (FDA)، تگاتۆزی وەک مادەیەکی "سەلامەت" پۆلێن کردووە، واتە دەتوانرێت لە بەرهەمە خۆراکییەکاندا بەکاربهێنرێت.

تگاتۆز، شەکرێکی سرووشتییە کە بە رێژەیەکی زۆر کەم لە شیرەمەنییەکان و هەندێک میوەدا هەیە، ئەم شەکرە نزیکەی 92٪ـی شیرینی شەکری ئاسایی هەیە، بەڵام نزیکەی 60٪ کالۆرییەکەی کەمترە.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە