کونسوڵخانەی چین: محەمەد سەعدەدین خنكاوه و لێكۆڵینهوه دهكهین
1 کاتژمێر پێش ئێستا
23 جار خوێنراوەتەوە
کونسوڵخانەی گشتی چین لە هەولێر رایگهیاند، محەمەد سەعدەدین هادی، خوێندكاری دکتۆرا لە زانکۆی ئۆشن لە چین، بە روداوێکی خنکان گیانی لەدەستداوە و لێكۆڵینهوه دهكهن.
وتەبێژی کونسوڵخانەی گشتی چین لە هەولێر له راگهیهندراوێكدا بڵاویكردهوه، "درەنگانی شەوی 8ی ئهم مانگه کونسوڵخانەی گشتی کۆماری چین لە هەولێر زانی کە محەمەد سەعدەدین هادی، خوێندكاری دکتۆرا لە زانکۆی ئۆشن لە چین، بە روداوێکی خنکان گیانی لەدەستداوە و لێكۆڵینهوهیان له روداوهكه دهستپێكردوه.
ئاماژهی بهوهشكردوه، "کونسوڵخانەی گشتی گرنگییەکی زۆر بەم بابەتە دەدات و دەستبەجێ پەیوەندی بە لایەنە پەیوەندیدارەکانی چینەوە کرد بۆ زانیاری زیاتر لەسەر وردەکارییەکانی".
له راگهیهندراوهكهدا هاتووه، "بەپێی ئەو زانیاریانەی لەبەردەستدان، دەسەڵاتی ئاسایشی گشتی ناوخۆیی و زانکۆکە بەپەلە تیمێکی تایبەتمەندیان دامەزراندوە بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە بەپێی یاسا و ڕێکارە پەیوەندیدارەکان".
وتهبێژی كونسوڵخانهی چین له ههولێر رونیشیكردوهتهوه، "لایەنە پەیوەندیدارەکانی چین پەیوەندییەکی نزیک لەگەڵ باڵیۆزخانەی کۆماری عێراق لە چین دەپارێزن، هەر کە لێکۆڵینەوەکە کۆتاییهات زانیاری زیاتر هاوبەش دەکرێت".
ئهوهشی خستوهتهڕو، "لەکاتی لێکۆڵینەوەکاندا داوا لە میدیاکان دەکەین کە بەتەواوی ڕێز لە تایبەتمەندیی کۆچکردو و خانەوادەکەی بگرن و خۆیان لە بڵاوکردنەوەی گریمانە پشتڕاستنەکراوەکان بەدور بگرن".
کونسوڵخانەی گشتی چین دهڵێت، ئامادەیە هەمو هاوکارییە مرۆییەکانی پێویست پێشکەش بە بنەماڵەی مردوەکە بکات بۆ گەشتەکەیان بۆ چین بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ پاشهاتەکانی ئەم ڕوداوە.
|