ڕێبەر ئەحمەد لەبارەی کشانەوەی هاوپەیمانان لە کوردستان چی دەڵێت؟
1 کاتژمێر پێش ئێستا
24 جار خوێنراوەتەوە
وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان دەستیان بە ڕێکارەکانی کشانەوە کردووە و لەبارەی کۆمپانیاکانی نەوتیش دەڵێت ، بەشێکیان لە هەرێمی کوردستان دەستیان بەکارکردن کردووەتەوە.
بەشێک لە قسەکانی ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان:
کارەکانی کشانەوەی ئەم هێزانە لە هەرێمی کوردستان دەستی پێکردووە و قۆناغێکی نوێی پەیوەندییە دوقۆڵییەکان لەگەڵ وڵاتانی هاوپەیمان دەستپێدەکات.
بەشێک لە کۆمپانیا نەوتییەکان لە هەرێمی کوردستان دەستیان بەکارکردن کردووەتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی حکومەتی فیدراڵی بەڵێنی دابینکردنی گەرەنتی ئەمنی و پاراستنی ژێرخانی ئابووری و کێڵگە نەوتییەکانی دابوو لە بەرامبەر ئەو مەترسی و هێرشانەی پێشوودا ڕووبەڕوویان بوونەوە.
جەخت لەوە کرایەوە هەماهەنگیی ئەمنی لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراقدا بۆ پڕکردنەوەی بۆشاییە ئەمنییەکان و پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە بەڕێوەدەچێت.
|