پرۆژەی ڕووناکی: 750 هەزار هاوبەش قەرزی کارەبایان داوەتەوە

1     کاتژمێر پێش ئێستا  249 جار خوێنراوەتەوە

پڕۆژەی رووناکی دەڵێت، تائێستا "750 هەزار هاوبەشی کارەبا سوودیان لە داشکاندنی قەرزی کارەبا وەرگرتووە و پارەی قەرزی پێش پڕۆژەی رووناکییان داوەتەوە".

پڕۆژەی رووناکی ئاماژەی بەوەشکردووە: "ئەوانەی سوودمەند بوون هاوبەشانی سەرانسەری هەرێمی کوردستانن. 60%ی هاوبەشانی ماڵان لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان ئێستا هیچ قەرزێکیان لەسەر نەماوە".

بەگوێرەی هەواڵی پڕۆژەی رووناکی، نیوەی ئەو کەسانەی  تا ئێستا پارەی قەرزی پێش پڕۆژەی رووناکییان لا ماوە، بڕی قەرزەکەیان کەمترە لە 200 هەزار دینار.

پڕۆژەی رووناکی راشیگەیاندو: "ئەمڕۆ کە دوایین رۆژی داشکاندنەکەیە بە قەرەباڵغترین رۆژی هەڵمەتەکە دادەنرێت و ژمارەیەکی یەکجار زۆری هاوبەشان خواستیانە سوود لەم داشکاندنە ببینن لە دواین رۆژدا".

ئەو هاوبەشانەی تا ئێستا قەرزی کۆنی پێش پڕۆژەی رووناکییان نەداوەتەوە، دەرفەتیان هەیە تاوەکو کاتژمێر 12:00ی ئەمشەو لە رێگەی ئی-پسوولەوە قەرزەکە بدەنەوە، هەروەها فرۆشیارانی وزە لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان کاتەکانی کارکردنیان درێژ کردووەتەوە بۆ 9ی شەو و "ئەگەر خەڵکێک بمێنێت پارە بدات، فرۆشیارانی وزە تاوەکو کاتژمێر12:00ی شەو لێیان وەردەگرن".

پڕۆژەی رووناکی ئەوەشی وتووە، دوای 12:00ی ئەمشەو داشکاندن کۆتایی دێت و ماوەی دانەوەی قەرز درێژ ناکرێتەوە.

لە 3ی ئاب، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا 50% داشکاندن بۆ قەرزی کارەبای پێش پڕۆژەی رووناکی بۆ هاوبەشانی ماڵان و کشتوکاڵی، و 25%ی قەرزی پیشەسازی، بازرگانی و میری بکات.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە