دابەشکردنی مووچە بە کاش ڕاگیرا و 2%ـی مووچەخۆران تۆمار نەکراون

1     کاتژمێر پێش ئێستا  49 جار خوێنراوەتەوە

پڕۆژەی هەژماری من دەڵێت، 55 هەزار کارت لە بانکەکان ئامادەن بۆ دابەشکردن و 2%ـی مووچەخۆران ماون لە پڕۆژەکە تۆماربکرێن.

پڕۆژەی هەژماری من رایگەیاندووە، تا ئێستا کەمتر لە 2%ـی سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ماون لە پڕۆژەکەدا تۆماربکرێن، پرۆسەی تۆمارکردن و گەیاندنی کارتەکانیش بەردەوامە بۆ ئەوەی مووچەخۆران بتوانن بێ کێشە مووچەکانیان وەربگرن.

هەژماری من ئاماژەی بەوەشکردووە، تەنیا لە هەفتەی رابردوودا نزیکەی 20 هەزار کارتیان رادەستی سوودمەندان کردووە. بەپێی ئامارەکان، ئەم هەفتەیە 55 هەزار کارتی دیکە لە بانکە گشتییەکان ئامادەن، کە هێشتا لەلایەن مووچەخۆرانەوە وەرنەگیراون".

ئەوەشی ڕاگەیاند: "پڕۆژەی هەژماری من نامە بۆ هەر مووچەخۆرێک دەنێرێت کە کارتەکەی ئامادە بێت و شوێنی ئەو بانکە دیاری دەکات کە کارتەکەی تێدا ئامادەیە."

31-8-2026، دواین وادە بوو بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی هەژماری من. بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری کە لە 23-06-2026 بڵاوکرابوویەوە و واژۆی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی لەسەرە، لە دوایین کۆبوونەوەی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵدا بڕیار لەبارەی بە بانکیکردنی مووچەی فەرمانبەران دراوە و هەر فەرمانبەر و مووچەخۆرێک تاوەکو ئەو کاتە ناوی تۆمارنەکرابێت و کارتی بانکی وەرنەگرتبێتەوە، شایستە داراییەکانی لەلایەن بەغداوە رادەگیرێت و رەوانەی هەرێمی کوردستان ناکرێت.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە