" ئەمریکا تەنیا "نەخێر"ی لە ئێرانەوە بیستووە هەرگیز تەسلیم نابین"
2 کاتژمێر پێش ئێستا
318 جار خوێنراوەتەوە
فەرماندەی بارەگای ناوەندیی خاتەمولئەنبیای سوپای پاسدارن دەڵێت ئەمریکییەکان لە هەشتا ساڵی ڕابردووەوە تا ئێستا تەنیا "نەخێر"یان لە ئێرانەوە بیستووە و جەختیشی لەوەکردەوە تەسلیم نابن و دوژمن لە جەنگی نەرمیشدا سەرکەوتوو نابێت.
بەشێک لە قسەکانی عەلی عەبدوڵڵایی فەرماندەی بارەگای ناوەندیی خاتەمولئەنبیای سوپای پاسداران:
زیاتر لە هەشتا ساڵە ئەمریکییەکان لە هیچ وڵاتێکەوە وەڵامی نەگەتیڤیان نەبیستووە، چاوەڕوانی و تێگەیشتنی هەڵەی ئەوانیش پێش دەستدرێژیکردنە سەر ئێران، تەسلیمبوونی ئەم گەلە گەورەیە بوو؛ خەیاڵێکی بەتاڵ کە هەرگیز ناێتە دی.
دوژمن هەوڵ دەدات کەلێن و شکستییە ستراتیژییەکانی خۆی بە جەنگی نەرم، ناسینەوەیی و فشاری ئابووری قەرەبوو بکاتەوە، بەڵام لەم بوارەشدا بە دڵنیاییەوە هیچ بەدەست ناهێنن و شکستێکی تر بۆ کارنامە شەرمەزارکەرەکەی خۆیان لە جەنگی سەربازی دژی ئێران زیاد دەکەن.
کۆماری ئیسلامیی ئێران بەهۆی بڕوای پتەوی بە بەها ئیلاهی و نیشتمانییەکان، مۆدێلێکی نوێی لە بەرخۆدان پێشکەشی جیهان کردووە.
جیهانی داهاتوو لە جیهانی ڕابردوو جیاواز دەبێت؛ جیاوازییەک کە لە قازانجی گەلی ئێران و هاوڕێ لەگەڵ داڕمانی بێ ئەملاو ئەولای دەسەڵاتی ئەمریکا ڕوو دەدات.
|