"پڕۆژەیاسای حەشدی شەعبی دیسانەوە ئەمریکای نیگەران کردووە"

1     کاتژمێر پێش ئێستا  43 جار خوێنراوەتەوە

ئەمریكا نیگەرانی لە گێڕانەوەی پڕۆژەیاسای حەشدی شەعبی دەربڕیوە و داوای گەرەنتی لە بەغدا كردووە، نابێت هیچ هێزێك لە دەرەوەی دەسەڵاتی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان بێت.

رۆژنامەی نەهاری لبنانی زانیاری لە چەند سەرچاوەیەكی عێراقی وەرگرتووەو دەڵێت واشنتن داوای لە بەغدا كردووە، گەرەنتی پێ بدات لەوەی نابێت هیچ هێزێك لە دەرەوەی دەسەڵاتی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان بێت كە ئێستە عەلی زەیدییە.

ئاماژەی بەوەشکردووە ئەمەریكا نیگەرانیی و بێزاری نیشان داوە لە گێڕانەوەی پڕۆژەیاسای رێكخستنی حەشدی شەعبی و قبووڵی ناكات بەشێوەیەكی پێشوو بێت. تەنانەت دووپاتی ئەوەیش كراوەتەوە ئەمەریكا نایەوێ‌ هیچ یاسایەك هەبێت سەربەخۆیی بە میلیشیاكان بدات.

هەفتەی رابردوو دەنگۆی ئەوە بڵاو كرایەوە یاسای حەشدی شەعبی كە لە خولی پێشووی پەرلەمان دواخرابوو، گەڕاوەتەوە پەرلەمان، بەڵام چەند بڕگەیەكی لێ لادراوە، بەگوێرەی رەشنووسەكە كۆمپانیای موهەندیس كە سەربە حەشدی شەعبییە، لەلایەن ئەمەریكا سزا دراوە، هەڵدەوەشێتەوە.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە