لە شارباژێڕی سلێمانی بەردێک دۆزاریەوە تەمەنی 200 هەزار ساڵە

1     کاتژمێر پێش ئێستا  119 جار خوێنراوەتەوە

مامۆستایەکی بەشی شوێنەواری زانکۆی سلێمانی دەڵێ، بەردێکی دەگمەنیان لە شارباژێر دۆزیوەتەوە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، مێژووی ئەو بەردە بۆ نزیکەی 200 هەزار ساڵ لەمەوپێش دەگەڕێتەوە.

د. دڵشاد زاموا، مامۆستا لە زانکۆی سلێمانی رایگەیاند، "بەردەکەمان لە گوندی واژە لە شارباژێر دۆزیوەتەوە و لە بەردی کوارتز دروست کراوە، تەمەنی 200 هەزار ساڵە و کۆنترین ئامرازی بەردینە کە مرۆڤ لە ناوچەی شارباژێڕ درووستی کردبێت و بۆ شت بڕین بەکاریهێنابێت."

د. دڵشاد زاموا دەڵێت، "شێوەی گرتن و بەکارهێنانی بەردەکە لەوە دەچێت، ئەو مرۆڤەی بەکاریهێنابێت بە دەستی چەپ کاریکردبێت؛ هاوکات بە راوێژ لەگەڵ پسپۆرانی باشوور و رۆژهەڵاتی کوردستان گەیشتووینەتە ئەو بڕوایەی مێژووەکەی بۆ چاخی بەردینی کۆن دەگەڕێتەوە."

سەبارەت بە شوێنی هەڵگرتن و پاراستنی بەردەکە، د. دڵشاد زاموا گوتی، "لەبەرئەوەی شارباژێڕ تاوەکو ئێستا مۆزەخانەی نییە، بەڕێوەبەرایەتی مۆزەخانەی سلێمانی بە شێوەیەکی کاتیی بەردەکە وەردەگرن و دەیپارێزن، تا ئەوکاتەی (مۆزەخانەی شوێنەوار و شارستانیی زانکۆی سلێمانی) دەکرێتەوە."


   ئەمانەش بخوێنەرەوە