پەرلەمانی عیراق لەسەر چوار تەوەر کۆدەبێتەوە
1 کاتژمێر پێش ئێستا
387 جار خوێنراوەتەوە
بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە، 6ی ئەیلوولی 2026، ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دانیشتنی ژمارە (15)ی خۆی لە چوارچێوەی خولی هەڵبژاردنی شەشەم، ساڵی یەکەمی یاسادانان و وەرزی دووەمدا ئەنجامبدات.
بەگوێرەى کارنامەى بڵاوکراوە، سبەینێ ئەنجومەنى نوێنەران لە سەعات (1:00)ی دوای نیوەڕۆ کۆبوونەوەى خۆى بە خوێندنەوەی ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز دەستپێدەکات و بەرنامەی کارەکە ئەم بڕگانەی خوارەوە لەخۆدەگرێت:
یەکەم: سوێندخواردنی دەستووری لەلایەن هەندێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران.
دووەم: خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای هەموارکردنی یەکەمی یاسای هاتووچۆ ژمارە 8ی ساڵی 2019 (لیژنەی ئاسایش و بەرگری، لیژنەی دارایی).
سێیەم: خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای هەموارکردنی یەکەمی یاسای ڕێکخستنی بریکاری بازرگانی ژمارە (79)ی ساڵی 2017 (لیژنەی ئابووری و پێشەسازی و بازرگانی، لیژنەی یاسایی).
چوارەم: خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای کاغەزە داراییەکان و کەلوپەلەکان (لیژنەی ئابووری و پێشەسازی و بازرگانی، لیژنەی وەبەرهێنان و گەشەپێدان، لیژنەی دارایی).
|