سوودە تەندرووستییەکانی بە ڕۆژووبون كامانەن؟
2025-03-17
105 جار خوێنراوەتەوە
نەخۆشخانەی سمارت بڵاویكردەوە، بە ڕۆژوبوون چەندین سوودی تەندرووستی هەیە لەوانەش، باشبوونی هەستیاری ئەنسۆلین و باشتر ڕێکخستنی ئاستی شەکری خوێن و پشوودانی کۆئەندامی هەرس لە کاتژمێرەکانی بەڕۆژووبووندا.
نەخۆشخانەی سمارت لەبارەی سوودە تەندرووستییەکانی بە ڕۆژووبون نوسینێکی بڵاوكردەوە
دەقی نوسینەکەی:-
بە ڕۆژووبون چەندین سوودی تەندرووستی هەیە لەوانەش:-
یەكەم- باشبوونی هەستیاریی ئەنسۆلین و باشتر ڕێکخستنی ئاستی شەکری خوێن.
دووەم- بەکارهێنانی چەوری لە پڕۆسەی بەرهەمهێنانی وزەدا.
سێیەم- پشوودانی کۆئەندامی هەرس لە کاتژمێرەکانی بەڕۆژووبووندا.
چوارەم- پرۆسێسکردنی ژەهرەکانی نێو جەستە لەلایەن جگەرەوە.
پێنجەم- دووبارە دروستکردنەوەی خانەکان.
شەشەم- زیادبوونی چالاکیی خانەکانی بەرگری جەستە وەک خانە بکوژە سروشتییەکان Naturalkiller cells (NK cells) و خانەی هەڵلوشێنەری گەورە Macrophage
حەوتەم- کەمکردنەوەی ئاستی کۆی گشتی کۆلیسترۆڵ و چەوری پڕۆتینی چڕی نزم (LDL) کە بە کۆلیستڕۆڵی «خراپ» ناو دەبرێت و بەرزکردنەوەی ئاستی چەوری پڕۆتینی چڕی بەرز (HDL) کە بە کۆلیستڕۆڵی «سوودبەخش» ناو دەبرێت.
هەشتەم- کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان.
|