بۆچی لەکاتی بەڕۆژووبوون تووشی سەرئێشە دەبین؟
2025-03-16
371 جار خوێنراوەتەوە
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی مێشک و دەمار رایدەگەیێنێت، لە مانگی رەمەزان و لەنێو رۆژووگران سەرئێشە زیاددەبێت و وشکبوونەوەی جەستە هۆکاری سەرەکییە.
د. عەبدولڕەحمان عەزیز رانییەیی، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی مێشک و دەمار روونیدەکاتەوە، لە مانگی رەمەزان و لەنێو رۆژووگران سەرئێشە زیاددەبێت، چونکە جەستە وشكدەبێتەوە، شەکری خوێن کەمدەکات.
ئەو پسپۆڕە ئاماژەی بەوەشکرد کە رۆژووگران زۆرجار خەویان ناڕێكە و قاوە و چا ناخۆنەوە کە ئەمانەش دەشێت هۆکار بن بۆ سەرئێشەکەیان.
دەشڵێت جۆرێكی سەرئێشە بە دەرمانی ئازارشكێن خراپتر دەبێت، کەسەکە بۆ چارەسەر دەرمان دەخوات، بەڵام ژانەکەی زیاددەکات.
هاوکات هۆشداریش دەداتە هاووڵاتیان کە جۆرێكی سەرئێشە بە ئازارشكێن خراپتر دەبێت و ''بەبێ راوێژی پزیشك دەرمان بۆ سەرئێشەی بەردەوام بەکارنەهێندرێت''.
|