بە ڕۆژووبوون كاریگەری لەسەر نەشتەرگەری هەیە؟
2025-03-13
78 جار خوێنراوەتەوە
پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتیی دەڵێت، ئەگەری وشکبوونەوە – بەڕۆژووبوون ئاستی شلەی جەستە کەمدەکاتەوە، ئەمەش ڕەنگە کاریگەری لەسەر پەستانی خوێن و کارکردنی گورچیلە هەبێت لە کاتی نەشتەرگەریدا.
د. دالیا تارق، پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی لە نووسینێكدا ئاماژە بەوە دەكات بە ڕۆژووبوون كاریگەری لەسەر ئەنجامدانی نەشتەرگەری هەیە یان نا.
دەقی نووسینەكەی :-
بۆ ئەو کەسانەی نەشتەرگەرییان بۆ دەکرێت لە مانگی ڕەمەزاندا، پێویستیان بە ڕەچاوکردنی ڕێنمایی تایبەتی پزیشک هەیە.
رێنماييەکانی پێش نەشتەرگەری:
ئەگەری وشکبوونەوە – بەڕۆژووبوون ئاستی شلەی جەستە کەمدەکاتەوە، ئەمەش ڕەنگە کاریگەری لەسەر پەستانی خوێن و کارکردنی گورچیلە هەبێت لە کاتی نەشتەرگەریدا.
کەمی ماددە خۆراکیەکان – کەم خواردنی خۆراک دەبێتە هۆی لاوازکردنی بەرگری جەستە و دواخستنی چاکبوونەوەی برین.
گۆڕانکاری لە ئاستی شەکر لە خوێندا – بەڕۆژووبوون دەبێتە هۆی دابەزینی شەکری خوێن، مەترسى بۆ نەخۆشانی شەکرە زیاد دەکات لە پێش و پاش نەشتەرگەری.
|