چۆن لە ڕەمەزاندا خۆمان لە دڵەکزێ بپارێزین؟
2025-03-14
269 جار خوێنراوەتەوە
ئەگەر بمانەوێت خۆمان لە دڵەكزێ بپارێزین لە ڕەمەزاندا دەبێت بەربانگ کردنەوەمان بە دەنکێک خورما یان پەرداخێکی بچووک ئاو بێت، کە زۆر سارد و سەهۆڵاو نەبێت، هەروەها دوورکەوینەوە لە شیرینییە دەستکردەکان و شەربەتی گیراوە.
د. هێمن مەحمود پسپۆری نەخۆشییەکانی جومگە و ڕۆماتیزم و ئێسک و فەقەرات لە نووسینێكدا ئاماژە بەوە دەكات چۆن خۆمان لە دڵەکزێ بپارێزین لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا .
دەقی نووسینەكەی:-
بەربانگ کردنەوەمان بە دەنکێک خورما یان پەرداخێکی بچووک ئاو، کە زۆر سارد و سەهۆڵاو نەبێت، دوورکەوینەوە لە شیرینییە دەستکردەکان و شەربەتی گیراوە.
لەدوای بەربانگکردنەوە یەکسەر جگەرە نەکێشرێت.
دوورکەوینەوە لە خواردنی سوورەوەکراو و بەهاراتی زۆر و توونی و ترشی و خواردنی چەور و ژەمی قورس.
دوای نانخواردن یەکسەر پاڵنەکەوین و نەخەوین.
ئەو کەسانەی حەبی دژەترشەڵۆکیان هەیە لەگەڵ ڕۆژوو شکاندن حەبەکەیان بخۆن پێش نانخواردن بە نیو سەعاتێک.
خواردن بەهێواشی بخۆین و جوان بیجووین و پەلەنەکەین.
لە دوای نانخواردن یەکسەر چاو و قاوە نەخۆینەوە.
دوورکەوتنەوە لە خواردنی پیاز و سیر و ترشیات و ئەو خواردنانەی دۆشاوی تەماتە و کەچەب و ساسیان زۆر تیایە.
خواردنەوەی بڕێکی باش لەئاو لە کاتەکانی شەو لەنێوان بەربانگ تا پارشێو.
دوورکەوتنەوە لەو عیلاجانەی ئازاری گەدە ئەدەن وەک ڤۆڵتارین و پۆنستان و پرۆفین(دەرمانەکانی گرووپی NSAIDs)،گەر کەسێک پێویستی بە عیلاج و ئازارشکێن هەبو ڕاوێژ بە پزیشک بکات.
|