ئەگەر غودەی دەرەقی تەمبەڵمان هەبێت دەکرێت بەڕۆژوو بین؟

2025-03-17  251 جار خوێنراوەتەوە

لە مانگی ڕەمەزاندا نەخۆشانی تووشبوو بە غودەی دەرەقی تەمبەڵ لە زۆربەی حاڵەتەکان پێویستییان بە ڕێکخستنی چارەسەرییە دەرمانەکان نییە، تەنها ئەوەیە کاتی خواردنی دەرمانەکانیان دەگۆڕدرێت، دەتوانن بە سەلامەتی بەڕۆژوو ببن بەبێ ئەوەی هیچ مەترسییەکی تەندرووستییان لەسەر بێت.

د.عیماد سەدرەدین پزیشكی پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی لە نووسینێكدا ئاماژە بەوە دەكات دەکرێت بەڕۆژوو بین ئەگەر غودەی دەرەقی تەمبەڵمان هەبێت.

دەقی نووسینەكەی :-

دەکرێت بەڕۆژوو بم ئەگەر غودەی دەرەقی تەمبەڵم هەبێت؟

غودەی دەرەقی تەمبەڵ کاتێک ڕوودەدات، کە ڕژێنی پەریزادە بڕی پێویست لە هۆڕمۆن بەرهەم نەهێنێت، زیاتر لە ژنان ڕوودەدات، بەتایبەت ئەوانەی بە تەمەندا ڕۆشتوون، لە ئەگەری چارەسەرنەکردنی کێشەی زۆر بۆ نەخۆشەکە درووست دەکات بەتایبەت نەخۆشییەکانی دڵ و نەزۆکی و زیاد بوونی کێش و تێکچوونی بیرکردنەوەی و هەڵوەرینی قژ و تووشبوون بە قەبزی.

لە مانگی ڕەمەزاندا نەخۆشانی تووشبوو بە غودەی دەرەقی تەمبەڵ لە زۆربەی حاڵەتەکان پێویستییان بە ڕێکخستنی چارەسەرییە دەرمانەکان نییە، تەنها ئەوەیە کاتی خواردنی دەرمانەکانیان دەگۆڕدرێت، دەتوانن بە سەلامەتی بەڕۆژوو ببن بەبێ ئەوەی هیچ مەترسییەکی تەندرووستییان لەسەر بێت، بەڵام پێویست دەکات سەرەتا ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ بکرێت.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە