"70 هەزار سەردانیکار و زیاتر لە 300 ملیۆن دینار داهاتی هەبووە"
2 کاتژمێر پێش ئێستا
212 جار خوێنراوەتەوە
ڤیستیڤاڵی بەرهەمی خۆمالی و کلتورییەکانی خورماڵ ئامار و داتای ڤیستیڤاڵەکەیان بڵاوکردەوەو دەڵێن لەماوەی سێ ڕۆژدا نزیک بە (٣٠٠) ملیۆن دینار داهاتی هەبووە.و نزیک بە (٧٠) هەزار گەشتیاری هەبووە.
دەقی راگەیەندراوی تۆڕی ڕێکخراوەکانی خورماڵ:
وەک تۆڕی ڕێکخراوەکانی خورماڵ و تیمی ئیداری خورماڵ توانیمان ڤیستیڤاڵی بەرهەمی خۆماڵی و کلتورییەکان بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە بەرواری ١٣/تا١٥ ی ئابی ٢٠٢٦ بە سپۆنسەری سەرەکی کۆمپانیای ئاوی سلێمانی بەڕێوەبەرین، سوپاس بۆ خوا پاشان پێزانین بۆ هوشیاری گەشتیار و تیمی ناحیەی خورماڵ و برایانی هاتوچۆ وبرایانی ئاسایش و پۆلیسی چالاکە مەدەنیەکان کە هیچ گرفت و ڕووداوێکی نەخوازراو ڕووی نەدا.
ڕێزێکی زۆرمان بۆ کارمەندانی مەڵبەندی تەندروستی شەهید عەلی شيعە و پاکەوانەکان و ژینگە پارێزەکان هەیە.
لە کۆتاییدا ئامار و داتای ڤیستیڤاڵەکەمان بەم شێوەیە بوو:
- نزیک بە (٣٠٠) ملیۆن داهاتی هەبووە.
- نزیک بە (٧٠) هەزار گەشتیاری هەبوە .
جێی خۆیەتی سوپاس و پێزانین ئاڕاستەی خاتوو نوخشە ناسح پارێزگاری هەڵەبجە و بەڕێز کاک سمکۆ سالار قائیمقامی قەزای ناوەندی هەڵەبجە و بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی خورماڵ و هەردوو بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزار و کشتوکاڵی هەڵەبجە بکەین لە مۆڵەتدان و کردنەوە و سەرخستنی ڤیستیڤاڵی بەرهەمی خۆمالی و کلیورییەکان.
|