شارەوانی سلێمانی: پرۆژەكەی ناو هەواری شار بۆ نیشتەجێبوون نیە

1     کاتژمێر پێش ئێستا  199 جار خوێنراوەتەوە

بەپێی بڕیارێكی ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانی كە لە كۆبوونەوەی رۆژی 22/4/2026 بڕیاری لەسەرداوە، بۆ فراوانكردن و پەرەپێدانی پاركی هەواری شار (بەهەشتی ئەزمەڕ) پێكهاتووە لە (دروستكردنی بەنداو، ئۆتێل، باخچەی ئاژەڵان، یاری منداڵان، ئەسپسواری...) ئەم پرۆژەیە بۆ نیشتەجێبوون نیە، لە سنوری پاركی هەواری شار درووستدەكرێت و بۆ فراونكردنی پاركەكەیە.

دەقی بڕیارەكەی ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانی:

ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانی کۆبونەوەی ئاسایی خۆی سازدا لە ڕێکەوتی (٢٠٢٦/٤/٢٢) بۆ لێکۆڵینەوە و گفتوگۆ کردن تایبەت بە پەرەپێدان و گەشەسەندنی کەرتی گەشتیاری لە سنووری شاری سلێمانی وزیادکردنی چالاکییەکانی (دروستکردنی بەنداو، شاری یاری منداڵان، باخچەی ئاژەڵان، ئەکواپارک، ڤێلای گەشتیاری، هۆتێل بەشێوەی ئاسۆیی، سینەما، یاری گۆڵف، کۆمەڵگەی وەرزشی، ئەسپ سواری، تاوەری بینین، شوێنی گەشتیاری مانەوە لە سروشت) جگە لە چالاکی نیشتەجێی لە سنووری پارکی هەواری شار و فراوان کردنەکەی.

ئاماژە بە نوسراوەکانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ژمارە (٤٢٨٤ لە ٢٠٢٠/٨/١٢) و (٢٨٠٦ لە ٢٠٢٢/٢/٨) و (٤٤٥ لە ٢٠٢٣/٧/٢٧)، لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی شارەوانی ژمارە (٩) لە (٢٠٢٦/٢/٤) بەئامادەبوونی بەڕێز ئەندامی فەخری ئەنجومەن (جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران) ڕەزامەندی درا لەسەر داواکاری کۆمپانیای (بەهەشتی ئەزمەڕ) بەنوسراویان ژمارە (١٨ لە ٢٠٢٦/٢/١٨) و ژمارە (١٩ لە ٢٠٢٦/٣/٢) لەژێر ڕۆشنایی نووسراوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنان ژمارە (٥٦٣ لە ٢٠٢٦/١/٢٧) بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی گەشتیاری (بەهەشتی ئەزمەڕ).


   ئەمانەش بخوێنەرەوە