ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی بڕیارێکی دژی سوریا دەرکرد
2025-03-14
610 جار خوێنراوەتەوە
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشیی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ركۆنه‌ی توندوتیژییه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی كه‌ناراوه‌كانی سووریا ده‌كات و ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌و توندوتیژییانه‌ی سه‌ر بۆ شه‌ڕی تایفی ده‌كێشێت.
هه‌ینی، 14ـی ئاداری 2025، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشیی نێوده‌وڵه‌تی كۆبووه و له به‌شێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ڕاگه‌یه‌نراوێكی هاوبه‌شیی ئه‌مه‌ریكا و ڕووسیای له‌باره‌ی سه‌ركۆنه‌كردنی توندوتیژییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی لازقییه و ته‌رتووس و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی كه‌ناراوه‌كانی ڕۆژئاوای سووریای په‌سند كرد.
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشیی نێوده‌وڵه‌تی به توندی سه‌ركۆنه‌ی هێرشی سه‌ر ژێرخانی مرۆیی به‌تایبه‌تی نه‌خۆشخانه‌كانی سووریای كردووه.
جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه، ئه‌و توندوتیژییانه دۆخه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كات و سه‌ر بۆ شه‌ڕ و ئاڵۆزی تایفی له سووریا ده‌كێشێت. هاوكات داوای له لایه‌نه‌كانی سووریا كرد ئه‌و توندوتیژییانه ڕابگرن و ده‌سته‌به‌ری ئاسایش و سه‌لامه‌تی هاووڵاتییان و شوێنه مه‌ده‌نییه‌كان بكه‌ن.
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشیی نێوده‌وڵه‌تیی حكوومه‌تی سووریایشی هان دا ڕێوشوێنی یه‌كلاكه‌ره‌وه بگرێته به‌ر بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی چه‌كداره بیانییه‌كان و لێپرسینه‌وه له بكه‌رانی كۆمه‌ڵكوژییه‌كان.
پێنجشەممە 6ـی ئاداری 2025، لە پارێزگاکانی لازقییە و تەرتوس شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزەکانی حکوومەتی نوێ سووریا و لایەنگرانی ڕژێمی پێشووی ئەسەد ڕووی دا.
یەکشەممە، 9ـی ئاداری 2025، ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، ژمارەی کوژراوانی ڕووبەڕووبوونەوەکەی کەناراوەکانی سووریا هەزار کەسی تێپەڕاند.
هەمان ڕۆژ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی ڕاگوزەری سووریا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: لێژنەیەکی سەربەخۆیان بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکانی کەناراوەکانی سووریا پێکهێناوە کە لێکۆڵینەوە لەو پێشێلکارییانە دەکات دەرهەق بە هاووڵاتییانی مەدەنی کراوە.
شەرع ئاماژەی بەوە كرد، ئەرکی لێژنەکە ئاشکراکردنی هۆکار و دۆخی ڕووداوەکانە، لەگەڵ ئەوەشدا هەموو ئەوانەی بەرپرسن لە تاوانی کۆمەڵکوژکردنەکە دەدرێنە دادگا، داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە، هەموو هاوکارییەکی ئەو لێژنەیە بکەن.
|