راگەیێندراوێک لە ئاسایشی هەولێرەوە لەبارەی کوژرانی چوار کەسی خێزانێک
2025-03-14
155 جار خوێنراوەتەوە
ئاسایشی هەولێر لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، ئەو کەسەیان دەستگیر کردووە کە چوار کەسی لە ماڵە خەزوورانی کوشت.
بەوتەی ئاسایش، تۆمەتبارەکە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە، بە دەمانچە ئەو چوار کەسەی کوشتووە.
دەقی راگەیێندراوەکە:
دەستگیر کردنی ئەو تۆمەتبارەی ٤ کەسی لە خانەوادەکەی کوشتووە
دوای ئەوەی لە ڕوداوێکی تەقە کردن ئاگادار کراینەوە لە گەڕەکی فەرمانبەرانی شاری هەولێر، دوای ئەنجامدانی بەدواداچون لە لایەن تیمەکانمانەوە بۆمان دەر کەوت تۆمەتبار(س ، م ، ع) کە پیشەی پزیشکە ،لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی بە چەکی جۆری (دەمانچە) هەڵساوە بەکوشتنی هاوسەری و خەزور و خەسو و خوشکی هاوسەری ، دوای ئەنجامدانی ئەم تاوانە تۆمەتبار(س ، م) بەفەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر لە لایەن هێزەکانمانەوە دەستگیر کرا
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر
١٤ی ئاداری ٢٠٢٥
|