بۆچی یاسای نەوت و غاز لە پەرلەمانی عیراق دەنگی لەسەرنادرێت؟

2025-03-13  296 جار خوێنراوەتەوە

ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، یاسای نەوت و غاز یەکێکە لەو پڕۆژەیاسا گرنگانەی چەند خولێکی پەرلەمانە نەتوانراوە دەنگی لەسەر بدرێت، هۆکاری سەرەکیش نەبوونی رێککەوتنێکی سیاسی بووە لەبارەیانەوە.

بڕیار رەشید، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەبارەی ئەوەی بۆچی تا ئێستا دەنگ لەسەر یاسای نەوت و غاز نەدراوە لە لێدوانێكی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاندووە، یاسای نەوت و غاز یەکێکە لەو پرۆژەیاسا گرنگانەی چەند خولێکی پەرلەمانە نەتوانراوە دەنگی لەسەر بدرێت، هۆکاری سەرەکیش نەبوونی رێککەوتنێکی سیاسی بووە لەبارەیانەوە.

وتیشی، ئەگەر یاساکە تێپەڕێندرێت، زۆرینەی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی پەیوەست بە نەوت و غاز چارەسەردەبن.

بریار ڕەشید ئەوەشی خستەڕوو، بەپێی ئاماژەکان بەهۆی نەبوونی رێکەوتنی سیاسییەوە پێناچێت لەم خولەی پەرلەمانیش یاساکە تێپەڕێندرێت و دەکەوێتە خولی داهاتوو.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە