ڕێباز حەملان: لە بەغداد ئاڕاستەیەکی سیاسی دژی هەرێم کار دەکات

2025-03-13  601 جار خوێنراوەتەوە

ڕێباز حەملان ڕایگەیاند لە مانگی شوباتەوە دەستلەکارکێشانەوەی لە پۆستی بریکاری وەزیری دارایی عێراق پێشکەش کردووە و لە بەغدادش ئاڕاستەیەکی سیاسی دژی هەرێمی کوردستان کار دەکات.

ڕێباز حەملان، بریکاری پێشووی وەزیری دارایی عێراق، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ میدیای پارتی، لەبارەی دەست لەکارکێشانەوەکەی ڕایگەیاند، لە مانگی شوباتی ڕابردوو داوای دەست لەکارکێشانەوەم کردبوو، بەڵام وەزیری دارایی عێراق نووسراوەکەی منی بەدڵ نەبوو، بۆیە ڕایگەیاندوە  گوایە پابەندی دەوام نەبوومە.

ئەم لێدوانەش دوای ئەوە هات کە نووسراوێکی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق بڵاوکرایەوە تێیدا هاتووە بە هۆی ئەوەی ڕێبار حەملان پابەندی دەوام نەبووە لە پۆستەکەی وەک دەستلەکارکێشاوە ئەژمار دەکرێت.

سەبارەت بە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانیش، ڕێباز حەملان، ڕایگەیاند، داوام لە سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد مووچە بەگوێرەی دەستوور بەردەوام بێت، شەڕی قووت و مووچە لەنێو ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەکڕێت، پرسی مووچەش کێشەییەکی سیاسییە و بەغداد لە زۆر بواردا ستەم لە هەرێمی کوردستان دەکات.

ڕێباز حەملان، وتیشی: خەڵکانێک هەن ئاڕاستە دەکرێن کە بەم شێوازە قسە بکەن و لە بەغداد ئاڕاستەیەکی سیاسی دژی هەرێمی کوردستان کار دەکات.

دەقی دەستلەکارکێشانەوەکەی ڕێباز حەملان پێش نوسراوەکەی تەیف سامی


   ئەمانەش بخوێنەرەوە