ئەمریکا سزا بەسەر گەنجێکی کورد دا دەسەپێنێت
2025-03-12
2899 جار خوێنراوەتەوە
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایدەگەیێنێت، ئەمریکا سزا بەسەر رێکخراوی تاوانباری نێودەوڵەتی (فۆکستۆرت) و رەوا مەجید، سەرکردەی گرووپەکە دا دەسەپێنێت.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ئەمڕۆ چوارشەممە، رایگەیاند، "ئەو تۆڕە لەلایەن کوردێکەوە بەناوی رەوا مەجید لە سوێد سەرپەرشتی دەکرێت و رەوا مەجید یەکێکە لە داواکراوەکان."
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، "ئێران ئەو تۆڕەی بەکارهێناوە بۆ هێرشکردنە سەر ئیسرائیل و جووەکان لە ئەورووپا."
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەشڵێت، تۆڕەکە لە سوێدە و رۆڵی لە "بازرگانی مادەی هۆشبەر لە ناوچەکە دا هەیە و تۆڕەکە بەرپرسیارە لە بازرگانی بە چەک و دیاردەی توندوتیژی لە باکووری ئەورووپا."
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، ئەمریکا دەست بەسەر هەموو موڵک و ماڵ و بەرژەوەندییەکانی رەوا مەجید دا دەگرێت و بلۆک دەکرێن.
|