مەسعود بارزانی و مەزڵوم كۆبانێ پەیوەندیەكی تەلەفونیان ئەنجامدا
2025-03-12
236 جار خوێنراوەتەوە
مەسعود بارزانی و مەزڵوم عەبدی، پەیوەندیەكی تەلەفونیان ئەنجامدا و بارودۆخی سیاسی و دوایین گۆڕانکارییەکانی سوریا تاوتوێ کرا، بارەگای بارزانیش دەڵیت، "مەزلوم عەبدی وردەکاریی و دەرئەنجامی سەردانی خۆی بۆ دیمەشق و لێکتێگەیشتنیان لەگەڵ حکومەتی سوریا بۆ بارزانی شیکردەوە".
دەقی ڕاگەیەندراوی بارەگای بارزانی:
ناوەڕۆکی پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆک بارزانی و بەڕێز مەزلووم عەبدی
ڕۆژی چوارشەممە 12ی ئاداری 2025 لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆک مەسعود بارزانی و بەڕێز مەزلووم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکراتدا، بارودۆخی سیاسی و دوایین گۆڕانکارییەکانی سووریا تاوتوێ کرا.
لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا بەڕێز مەزلووم عەبدی وردەکاریی و دەرئەنجامی سەردانی خۆی بۆ دیمەشق و لێکتێگەیشتنیان لەگەڵ حکوومەتی سووریا بۆ سەرۆک بارزانی شی کردەوە.
هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە کە پاڵپشتی لە هەر هەنگاوێک بکرێت کە ببێتە هۆی ئاشتی و سەقامگیری لە سووریا و هەروەها ئەوەش دووپات کرایەوە کە پێویستە لە هەنگاوەکانی داهاتووی پڕۆسەی سیاسیی سووریادا هەڵوێستی کوردی یەک بێت.
|