نێچیرڤان بارزانی: پیرۆزبایی له براكانمان له سووریا ده‌كه‌ین
2025-03-11
217 جار خوێنراوەتەوە
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پێشوازی له رێككه‌وتنه‌کە ده‌كه‌ن و پشتگیریی ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئارامی و سه‌قامگیریی سووریا دووپات ده‌كه‌نه‌وه.
ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، "پیرۆزبایی له براكانمان له سووریا ده‌كه‌ین بۆ رێككه‌وتنی نێوان به‌ڕێزان سه‌رۆکی سووریا و فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی سووریای دیموکرات (هه‌سه‌ده) كه نه‌خشه‌ڕێگایه‌كی گونجاو بۆ داهاتوو و قۆناخێکی دروستی راگوزه‌ر پێكدێنێت. پێشوازیی سوورییه‌كان له‌م رێككه‌وتنه، وه‌ك هه‌موو گه‌لانی ناوچه‌كه، ره‌نگدانه‌وه‌ی خواستی ئه‌وانه بۆ سه‌قامگیری و چاره‌سه‌ری ئاشتییانه‌ی دوور له توندوتیژی".
دەشڵێت، "له کاتێکدا پێشوازی له‌م رێككه‌وتنه ده‌كه‌ین، پشتگیریی ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئارامی و سه‌قامگیریی سووریا دووپات ده‌كه‌ینه‌وه، هه‌روه‌ها داکۆکی له پێویستیی پاراستنی مافه‌كانی هه‌موو پێكهاته‌كانی سووریا و هاوبه‌شیی كارایان له بنیاتنانی سووریایه‌كی ئازاد و گه‌شه‌سه‌ندوودا ده‌که‌ین".
رۆژی دووشەممە، 10ـی ئاداری 2025، مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات و ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا بۆ قۆناغی راگوزەر، لە دیمەشق رێککەوتنێکیان واژۆ کرد.
|