مەزڵووم عەبدی: ئەم رێککەوتنە دەرفەتێکە بۆ بنیاتنانی سووریایەکی نوێ
2025-03-11
198 جار خوێنراوەتەوە
مەزڵووم عەبدی: ئەم رێککەوتنە دەرفەتێکە بۆ بنیاتنانی لەدوای رێککەوتنەکەی لەگەڵ ئەحمەد شەرع، فەرماندەی گشتیی هەسەدە رایگەیاند: "ئێمە پابەندین بە دروستکردنی داهاتوویەکی باشتر کە مافەکانی هەموو سووریاییەکان دەستەبەر بکات، ئاواتەکانیان لە ئاشتی دا بهێنێتەدی."
رۆژی دووشەممە، 10ـی ئادار، مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات لەدوای کۆبوونەوە و رێککەوتنی لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا بۆ قۆناغی راگوزەر پەیامێکی لە تۆڕی ئێکس بڵاوکردەوە.
لە پەیامەکەیدا فەرماندەی گشتیی هەسەدە دەڵێت: "ئەم رێککەوتنە بە دەرفەتێکی راستەقینە دەزانین بۆ بنیاتنانی سووریایەکی نوێ."
مەزڵووم عەبدی ئاماژەی بەوە کردووە "لەم قۆناخە هەستیارەدا" کار دەکەن بۆ ئەوەی قۆناخی راگوزەر رەنگدانەوەی ویستی گەل بێت لە دادپەروەری و سەقامگیری.
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا دەڵێت: "ئێمە پابەندین بە بنیاتنانی داهاتوویەکی باشتر کە مافەکانی هەموو سووریاییەکان دەستەبەر بکات و ویستەکانیان لە ئاشتی دا بێتەدی."
مەزڵووم عەبدی رێککەوتنەکەی لەگەڵ ئەحمەد شەرع بە "دەرفەتێکی راستەقینە بۆ بنیاتنانی سووریای نوێ" ناودەبات و دەڵێت، پێویستە باوەش بۆ هەموو پێکهاتەکان بکرێتەوە و "دڵنیایی بدات لە دراوسێیەتییەکی باش." بۆ وڵاتانی دراوسێی سووریا.
رۆژی دووشەممە، 10ـی ئاداری 2025، مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات و ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا بۆ قۆناغی راگوزەر، رێککەوتنێکیان واژۆ کرد.
رێککەوتنەکە لە هەشت خاڵ پێکدێت؛ بەگوێرەی رێککەوتنەکە، شەڕ لە تەواوی سووریا دەوەستێت و هەسەدە دەبێتە بەشێک لە دامەزراوەی بەرگریی دەوڵەتی سووریا. سووریایەکی نوێ
|