بافڵ تاڵەبانی: وەك هەمیشە پشتیوانی لەبرام مەزڵوم عەبدی دەكەم
2025-03-11
226 جار خوێنراوەتەوە
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لەبارەی ئیمزاكردنی رێككەوتننامە هەشت خاڵییەكەی نێوان مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرع، پەیامێكی بڵاوكردەوەو رایگەیاند: "هیواداراین ئەم هەنگاوە كە مافی گەلەكەمان لە رۆژئاواو تەواوی پێكهاتەكان دەپارێزێت، سەرەتایەكی نوێ بێت بۆ بنیادنانی وڵاتێكی دیموكراتی و گەل و وەك هەمیشەش پاڵپشت و پشتیوانی هەوڵەكانی برای بەڕێزم مەزڵوم عەبدی دەكەم".
دەقی پەیامەكە:
بەگەرمی پێشوازی لە رێككەوتنی نێوان بەڕێزان مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرع دەكەم
ئەمە هەنگاوێكی گرنگ و ئەرێنییە بە ئاڕاستەی بەهێزكردنی پێكەوەژیان و كاری هاوبەش لە سووریای نوێدا.
ئەمە ئاڕاستە دروستەكەیە، كە سەقامگیری سیاسی و ئەمنی بەدوای خۆیدا دەهێنێت و ئێمە لەسەرەتاوە داوامانكرد و كارمان بۆكرد.
ئەم هەنگاوە كە مافی گەلەكەمان لە رۆژئاوا و تەواوی پێكهاتەكان دەپارێزێت، هیواداراین سەرەتایەكی نوێ بێت بۆ بنیادنانی وڵاتێكی دیموكراتی و گەل پەسەند كە دەستوور بنەمای كاركردن و هاوبەشیی بێت.
وەك هەمیشە پاڵپشت و پشتیوانی هەوڵەكانی برای بەڕێزم مەزڵوم عەبدی دەكەم لەپێناو بەرقەراركردنی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەكەدا.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
|