سەڵاحەدین بەهادین: شەڕ خێری تیانییە و مێزی گفتوگۆ چارەسەر بەرهەمدێنێ

2025-03-11  214 جار خوێنراوەتەوە

سەڵاحەدین بەهادین ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی لەبارەی رێککەوتنی ئەحمەد شەرع و مەزڵوم عەبدی دەڵێت رێگە ڕاستەکەیەو، بە هیوای بەردەوامی و زاڵکردنی زمانی گفتوگۆ و ئاشتی

دەقی نوسینەکەی سەڵاحەدین بەهادین:

‏دیدار و رێککەوتنی بەرێزان (ئەحمەد شەرع) و (مەزڵوم عەبدی) لەسەر چەندین خاڵی بایەخداری هەردوولا، کارێکی گرنگە لە تەوقیتەکەی و لە ناوەڕۆکیدا.

بەتایبەت پاش شەڕێکی خوێناوی هات، لە ئەنجامی پێکدادانی دەوڵەت و چەکدارانی پاشماوەی رژێم بوو، کە دەرگای کردەوە لەسەر ئەگەری پشێوی و شەڕی پێکهاتەکان.

 بۆیە هەمیشە شەڕ خێری تیانییە و مێزی گفتوگۆ چارەسەر بەرهەمدێنێ.

 لێرەدا هەنگاوی دیدار و ئیمزای رێککەوتن لە نێوان دەوڵەت و هەسەدە رێگە ڕاستەکەیە، بە هیوای بەردەوامی و زاڵکردنی زمانی گفتوگۆ و ئاشتی.

سەرکەوتووبێ خەباتی دابینکردنی ماف و پێکەوە ژیانی سەرجەم پێکهاتەکان لە سوریای نوێدا..

سەڵاحەدین محەمەد بەهادین
ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامیی


   ئەمانەش بخوێنەرەوە