مه‌سرور بارزانی: ده‌مانه‌وێت هه‌مو بستێكی خاكی وڵاته‌كه‌مان بگه‌ڕێنینه‌وه
2025-03-10
189 جار خوێنراوەتەوە
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ئێمه ده‌مانه‌وێت به ئاشتییانه هه‌مو بستێكی خاكی وڵاته‌كه‌مان بگه‌ڕێنینه‌وه، ماندوبوین له توندوتیژی و له شه‌ڕكردن و ده‌شڵێت، "كه‌ركوك خۆی به‌لای ئێمه‌وه دڵی كوردستانه و ده‌بێت ڕۆژێك بێت بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر كوردستان، به‌ڵام ده‌بێت ئێمه ئاماده‌بین، له‌پێناو وڵاته‌كه‌مان خۆمان به‌خت بكه‌ین".
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه له سنوری میحوه‌ری پێنجی ڕۆژئاوای كه‌ركوك، مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له پێشمه‌رگه و جوتیارانی ناوچه‌كه، به‌شداریی خوانێكی به‌ربانگی كرد و له وتارێكدا رایگه‌یاند، "ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه كردویه‌تی، هه‌مومان قه‌رزداری خزمه‌ت و ماندوبون و قوربانیدانی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانین، جێی خۆیه‌تی سه‌ری ڕێز و نه‌وازش بۆ بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانیش بنوێنین كه ئه‌وان ئه‌مڕۆ به جه‌سته له‌گه‌ڵمان نین، به‌ڵام دڵنیایین ڕوحان شاده كه ڕێگه‌یان له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و خه‌ڵكێكی خۆڕاگری ئه‌م وڵاته له‌سه‌ری ده‌ڕۆن، ڕێگه‌كه‌یان چۆڵ نه‌كراوه و چۆڵیش ناكرێت".
وتیشی، "هه‌مومان ئه‌و دیمه‌نانه‌مان بینی كه چۆن ئه‌و هێزانه په‌لاماری جوتیاره‌كانیاندا، دیمه‌نێكی زۆر زۆر ناشرین بو، به‌ڵام بینیشمان كه ده‌ستبه‌جێ سه‌رۆك بارزانی هه‌ر زو وه‌ڵامی دایه‌وه و له‌گه‌ڵ به‌غداش قسه‌ی كرد و ئاماده‌یی خۆشمان ده‌ربڕی كه ئێمه ئاماده‌ین به‌هه‌مو جۆرێك به‌رگریی له مافه ڕه‌واكانی خه‌ڵكی كوردستان و به‌تایبه‌تی مافی جوتیاران بكه‌ین، ئێمه له‌سه‌ر ئه‌و به‌ڵێنه به‌رده‌وامین، به‌هیچ جۆرێك ئێمه واز له هیچ بستێكی خاكی ئه‌م وڵاته ناهێنین".
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "چه‌ندینجار به‌ڵێندراوه و ڕێككه‌وتن كراوه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی له به‌غدا، هه‌ر دوای دروستبونی حكومه‌تی نوێ له دوای نوسینه‌وه‌ی ده‌ستور له 2005، ده‌بوایه ئه‌م كێشانه چاره‌سه‌ر بكرێن، من پێموایه له‌و سه‌رده‌مه‌ش، هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره كرا كه ناو له‌و شوێنانه نرا ناوچه‌ی ناكۆكی له‌سه‌ر، ئه‌وانه ناوچه‌ی ناكۆی له‌سه‌ر نین، ناوچه‌ی داگیركراون، ناوچه‌ی دابڕێندراون، ئه‌وانه هه‌مو ناوچه‌ی كوردستانین كه به‌زۆر له خه‌ڵكی ئێمه سه‌ندراون، ده‌بێت ڕۆژێك هه‌ر بێت خه‌ڵكی ئێمه بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كانی خۆیان، به‌ڵام به سه‌ربه‌رزی، ئێمه ده‌مانه‌وێت به ئاشتییانه هه‌مو بستێكی خاكی وڵاته‌كه‌مان بگه‌ڕێنینه‌وه، ماندوبوین له توندوتیژی، له شه‌ڕكردن، به‌ڵام یه‌ك هه‌ڵوێستی و ئیراده‌ی به‌هێزی خه‌ڵكه‌كه‌مان ده‌توانێت وابكات كه ئێمه بتوانین نه‌وه‌ك هه‌ر مادده‌ی مادده‌ی 140 جێبه‌جێبكه‌ین، به‌ڵكو هه‌مو به‌نده‌كانی ده‌ستوریش وه‌ك ئه‌وه‌ی هاتوه، به‌و شێوه‌یه جێبه‌جێبكرێن".
ده‌شڵێت، "گرنگه ئێمه یه‌كهه‌ڵوێست بین، یه‌كڕیزی خه‌ڵكی كوردستان گرنگه، له‌وه گرنگتر ئه‌وه‌یه كه به‌رژه‌وه‌ندی باڵای خه‌ڵك و وڵاته‌كه‌ت بخه‌یته سه‌روی به‌رژه‌وه‌ندی حزبی و شه‌خسی، ئه‌گه‌ر ئێمه هه‌مومان له‌پێناو كوردستاندا خۆمان به‌خت بكه‌ین، له‌پێناو خاكی كوردستاندا یه‌كگرتو بین، هیچ هێزێك پێمان ناوێرێت، هیوادارم ئێمه بتوانین له‌مه‌ودواش ئه‌وه‌ی پێمان بكرێت له خزمه‌تی خه‌ڵكی كوردستاندا بین".
مه‌سرور بارزانی باسی له‌وه‌شكرد، "هه‌ر هه‌مومان به‌رده‌وامین له گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی له به‌غدا، پێشنیاز كرا له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان قسه بكه‌ین، له‌گه‌ڵ ئه‌وانیش قسه‌مان كردوه و به‌رده‌وام ده‌بین له قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته، ئه‌مه بابه‌تێك نییه به پۆستێك و دو پۆست له كه‌ركوك چاره‌سه‌ر بكرێت، ده‌بێت به‌شیوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی چاره‌سه‌ر بكرێت، كه‌ركوك خۆی به‌لای ئێمه‌وه دڵی كوردستانه و ده‌بێت ڕۆژێك بێت بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر كوردستان، ئه‌مه به هیمه‌ت و ئیراده‌ی به‌هێزی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كرێت، هیچ هێزێك له ئیراده‌ی خه‌ڵكی كوردستان به‌هێزتر نییه، به‌ڵام ده‌بێت ئێمه ئاماده‌بین، له‌پێناو وڵاته‌كه‌مان، له‌پێناو سه‌ربه‌رزیی گه‌له‌كه‌مان خۆمان به‌خت بكه‌ین".
|