خوێندنی باڵا داشکاندنی بۆ کرێی خوێندن راگەیاند

2   کاتژمێر پێش ئێستا  62 جار خوێنراوەتەوە

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم رایگەیاند، لە سەرجەم ئاستەکانی خوێندنی باڵا داشکاندنی کرێی خوێندن بە رێژەی %20 کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، سەرەڕای داشکاندنی پێشوو کە بریتییە لە رێژەی (%45) بەمەرجێک خوێندکار تاوەکو 3ـی مانگی 5 تەواوی قیستەکانی بدات.

ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی هەرێم بڵاویکردەوە، لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی دارایی هاووڵاتییان و خانەوادەی خوێندکاران و قوتابیان و ئەو دۆخەی کە ناوچەکە دوچاری هاتووە، دوای کۆبونەوەی نا ئاسایی ئەنجومەنی وەزارەتی خوایندنی باڵا بڕیاردرا بە داشکاندنی کرێی خوێندن بە رێژەی %20، ئەوەش سەرەڕای داشکاندنی پێشوو کە %45 بوو.

باسی لەوەشکردووە، بڕیارەکە سەرجەم ئاستەکانی خوێندنی بەرایی (پارالێل و ئێواران) و خوێندنى باڵا (دیبلۆمی باڵا، ماستەر، دکتۆرا) دەگرێتەوە، بە مەرجێک خوێندکاران تا 3ـی مانگی 5 تەواوی قیستەکان بدەن.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە