مالیکی: هێرشی سەر ماڵی مەسعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی بۆ ئاژاوە نانەوەیە

3   کاتژمێر پێش ئێستا  30 جار خوێنراوەتەوە

سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر شوێنی نیشتەجێبوونی سەرکردەکانی هەرێمی کوردستان دەکات و هۆشداری لە نانەوەی ئاژاوە دەدات. 
 
نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە پۆستێکدا لە پلاتفۆرمی ئێکس رایگەیاند: "بە ئامانجگرتنی ماڵی هەریەک لە بەڕێزان مەسعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی کارێکی رەتکراوە و سەرکۆنەکراوە."
 
نووری مالیکی ئاماژەی بەوە کرد،ئەم جۆرە رەفتارانە تەنیا کەسایەتییەکان ناکەنە ئامانج، بەڵکو کاریگەرییان لەسەر ئاسایش و سەقامگیریی هەموو عێراق دەبێت؛هەروەها گوتی: "ئەم هێرشانە دەبنە هۆی لاوازکردنی یەکڕیزیی نیشتمانی."

دەقی پەیامەکەی نووری مالیکی: 

"ئەو پێشێلکارییانەی لە هەرێمی کوردستان روویاندا، بە ئامانجگرتنی ماڵی سەرکردەکانی هەرێم، بەڕێزان مەسعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی، کارێکی رەتکراوە و سەرکۆنەکراوە لە لایەن هەر لایەنێکەوە بێت، ئەم کارانە تەنیا کەسانی دیاریکراو ناکەنە ئامانج، بەڵکو دەست بۆ ئاسایش و سەقامگیریی عێراق بە گشتی دەبەن و بەشدارن لە لاوازکردنی یەکڕیزیی نیشتمانی".

ئێمە ئەمڕۆ لە هەموو کات زیاتر پێویستمان بە بەهێزکردنی گیانی تەبایی و یەکگرتووییە لەنێوان رۆڵەکانی نیشتمان و رەتکردنەوەی تووندوتیژی بە هەموو جۆرەکانییەوە، و وەستان وەک یەک ریز بۆ شکستپێهێنانی هەوڵەکانی تێکدانی سەقامگیری و نانەوەی فیتنە لە نێوان پێکهاتەکانی گەلی عێراق."

 


   ئەمانەش بخوێنەرەوە