هیچ مه‌راسیمێكى سەرەکی بۆ ساڵیادی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه ناکرێت
1 کاتژمێر پێش ئێستا
28 جار خوێنراوەتەوە
پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه ڕایگه‌یاند، به‌هۆى ئه‌و بارودۆخه‌ى ناوچه‌كه‌ى تێكه‌وتووه، ئه‌مساڵ هیچ مه‌ڕاسیم و بۆنه‌یه‌كى گشتى بۆ یادى ٣٨ ساڵه‌ى كیمیابارانكردنى شاره‌كه ئه‌نجام نادرێت، ته‌نها تاجه‌گوڵینه‌یه‌ک به‌ناوى سه‌رجه‌م خه‌ڵكى شاره‌كه و كه‌سوكارى شه‌هیدانەوە داده‌نرێت، له‌گه‌ڵ وه‌ستان وەک ڕێزێک بۆ شەهیدان.
نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە له‌سه‌ر مه‌زارى شه‌هیدانی شارەکە، له‌سه‌ر ئاماده‌كارییه‌كان و ساڵیادى تاوانى كیمیابارانكردنى هەڵەبجە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا ڕایگه‌یاند، له‌ماوه‌ى سێ مانگى ڕابردوودا بۆ یادى ٣٨ ساڵه‌ى تاوانى كیمیابارانكردنى شاره‌كه‌مان ئاماده‌كاری ته‌واومانكردووه، بۆ ئه‌وه‌ى ببێتە ناوه‌ندى كۆكه‌ره‌وه‌ى ویژدانى مرۆڤایه‌تى و به‌جیهان بڵێینه‌وه چى جۆره تاوانێک به‌رامبه‌ر به خاک و خه‌ڵكى شاره‌كه ئه‌نجامدراوه.
وتیشی: درووشمى ئه‌مساڵی یاده‌كه‌مان له‌ژێر ناوى “برینێک ل ه‌جه‌سته‌ى زه‌وى په‌یامێک بۆ مرۆڤایه‌تییه”، ئه‌مه ته‌نها درووشمى سه‌ر كاغه‌زێك نییه، به‌ڵكو گوزارشته له‌وه‌ى هه‌ڵه‌بجه هێنده برینه‌كه‌ى قوڵه هه‌موو زه‌وی پێى به ئازاره و په‌یامه‌كه‌شى هێنده مه‌زنه پێویسته هه‌موو مرۆڤایه‌تى لێوه‌ى فێرى ئاشتى بێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، وه‌کو لیژنه‌ى باڵا هه‌موو ئاماده‌كارییەکانمان کردووە، بۆ ئه‌وه‌ى یادێكى شایسته بێت به قه‌د گه‌وره‌یی ئه‌و قوربانییه‌ى هه‌ڵه‌بجه پێشكه‌شى ناوچه‌كه‌ى كردووه، به‌ڵام ئه‌و بارودۆخه ئاڵۆز و ناهه‌موواره‌ى ناوچه‌كه‌ى گرتووەته‌وه ئێستا هه‌ستیاره، هه‌ر گردبوونه‌وه‌یه‌كى گشتى و جه‌ماوه‌رى مه‌ترسى بۆ سه‌ر ژیانى گشتى درووست ده‌كات.
جەختی لەوەشکردەوە: ئێمه له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندى گشتى و به مه‌به‌ستى پاراستنى گیانى هاوڵاتییان و میوانه‌كان، پاش هه‌ڵسه‌نگاندنى وردى دۆخه، گه‌یشتینه ئه‌و بڕیاره‌ى کە ئه‌مساڵ مه‌ڕاسیم و بۆنه فه‌رمییه‌كان له پارێزگاكه‌دا ڕابگرین، بڕیاره‌كه‌ش ته‌نها بۆ پاراستنى گیانى هاوڵاتییانى شاره‌كه‌یه، داواى لێبووردن له كه‌سوكارى شه‌هیدان ده‌كه‌ین، سڵكردنه‌وه‌مان له یاده‌كه نیشانه‌ى كه‌مكردنه‌وه‌ى تاوانه‌كه نییه، نیشانه‌ى به‌رپرسیارێتییە به‌رامبه‌ر به ژیانى هه‌ر تاكێكى ئه‌م شاره.
نوخشە ناسیح باسى له‌وه‌شكرد، یاده‌كه‌ى ئه‌مساڵمان پێکدێت لە دانانى تاجه‌گوڵینه‌ى وه‌فا له‌سه‌ر مه‌زارى شه‌هیدان، له‌لایه‌ن پارێزگاره‌وه و به‌ناوى سه‌رجه‌م خه‌ڵكى هه‌ڵه‌بجه و كه‌سوكارى شه‌هیدانەوە، وه‌ستان بۆ ماوه‌ى پێنج خوله‌ک له كاتژمێر ١١:٣٥ خوله‌کەوە له‌سه‌ر تاسه‌رى هه‌رێمى كوردستان، وه‌کو ڕێزێک بۆ گیانى پێنج هه‌زار شه‌هیدى بێتاوانى شاره‌كه‌مان.
|