هەرێمی کوردستان هەناردەی نەوتی عێراق بۆ دەرەوە ڕەتدەکاتەوە
1 کاتژمێر پێش ئێستا
18 جار خوێنراوەتەوە
وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، ئامادەین سەدان هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە لە ڕێگەی بۆریی نەوتی هەرێمی کوردستانەوە هەناردە بکەین، بەڵام هەرێم ڕەتی کردووەتەوە.
وەزارەتی نەوتی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ، ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ هەناردەکردنی نەوت، بە بڕی ٣٠٠ هەزار بەرمیلی ڕۆژانە لە ڕێگەی بۆریی گواستنەوەی هەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جەیهان.
ئاماژە بەوەش دەکات: لە ڕێگەی پەیوەندیی بەردەوامەوە لەگەڵ وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان لە سەرەتای ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەوە، ئامادەیی خۆی نیشانداوە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردە کردنی نەوت بە بڕی ٣٠٠ هەزار بەرمیل لە ڕێگەی هێڵی بۆریی گواستنەوەی هەرێمی کوردستانەوە بۆ بەندەری جەیهان، “ئەمەش جگە لەو بڕە نەوتەی پێشتر لە کێڵگەکانی هەرێمی کوردستانەوە هەناردە دەکرا و بڕەکەی لانیکەم ٢٠٠ هەزار بەرمیل بووە لە ڕۆژێکدا.”
هەروەها لەبارەی ڕەزامەندی هەرێمی کوردستانەوە وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان ڕەتی دەکاتەوە نەوتی عێراق لە بۆرییەکانییەوە هەناردە بکات، چەند مەرجێکی داناوە کە هیچ پەیوەندییان بە پرسی هەناردەکردنی نەوتەوە نییە.
بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی نەوت، توانای گواستنەوەی بۆرییەکەی هەرێم دەگاتە نزیکەی ٩٠٠ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.
|