لە ڕەمەزاندا چۆن دەتوانین ڕێگریی بکەین لە هەوکردنی قۆڵۆن؟

2025-03-10  456 جار خوێنراوەتەوە

ڕێگریکردن لە هەوکردنی قۆڵۆن لە مانگی ڕەمەزاندا پێویستی بە پلانی ورد هەیە بە جۆرێك خۆتان بە دووربگرن لە لەو خۆراکانەی، کە دەبنە هۆی زیادبوونی نیشانەکان، هەروەها دوور بکەونەوە لە خۆراکە بەهاراتییەکان و سورکراوەکان، چونكە دەتوانن ڕیخۆڵەکان گرژ بکەن.

د. سەردار ئیبراهیم فەقێ پسپۆری نەشتەرگەری گشتی لە نووسینێكدا ئاماژە بەوە دەكات چۆن دەتوانین ڕێگریی بکەین لە هەوکردنی قۆڵۆن لە ڕەمەزاندا 

دەقی نووسینەكەی:-

ڕێگریکردن لە هەوکردنی قۆڵۆن لە مانگی ڕەمەزاندا پێویستی بە پلانی ورد هەیە لەوانەش:-

یەكەم- دوور بکەوەرەوە لەو خۆراکانەی کە دەبنە هۆی زیادبوونی نیشانەکان، دوور بکەوەرەوە لە خۆراکە بەهاراتییەکان و سورکراوەکان کە دەتوانن ڕیخۆڵەکان توڕە بکەن.

دووەم- ڕیشاڵ بخۆ، بەڵام زیادەڕەوی تێیدا مەکە، لە کاتێکدا ڕیشاڵ گرنگە، بەڵام زۆر خواردنی ڕیشاڵ لەوانەیە هەوکردنی قۆڵۆن خراپتر بکات.

سێیەم- بڕێکی زۆر ئاو بخۆرەوە بۆ ڕێگریکردن لە وشکبوونەوە، ئەمەش نیشانەکانی هەوکردنی قۆڵۆن خراپتر دەکات.

چوارەم- سنووردارکردنی کافاین.

پێنجەم- ئەو خواردنانە هەڵبژێرە، کە هەرسیان ئاسانە وەک شۆربا، هێلکەی کوڵاو، دوور بکەوەرەوە لە خواردنی بەهارات یان چەور.

شەشەم- کەمکردنەوەی فشار، فشار دەتوانێت هەوکردنی قۆڵۆن خراپتر بکات. تەکنیکەکانی پشوودان وەک هەناسەدانی قووڵ، وەرزشی سووک ئەنجام بدەن.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە