كاتێك به خورما بهربانگ دهكهیتهوه چی ڕودەدات؟
2025-03-04
424 جار خوێنراوەتەوە
بەپێی لێکۆڵینەوە زانستییەکان، مرۆڤی رۆژوەوان بەدرێژایی رۆژ بەهۆی رۆژو گرتن رێژەی شەکری خوێنی دادەبەزێت، لەبەر ئەم هۆکارە هەست بە بێتاقەتی و ماندویی دەکات، بۆیە خواردنی چەند دەنک خورما لە کاتی بەربانگ سود و گرنگی زۆری هەیە بۆ جەستە، جەستە بۆ باری ئاسایی خۆی دەگەڕێنێتەوە.
پێكهاته خۆراكییهكانی خورما چین؟
كالۆری 66 گهرمۆكه وزه
شهكرهكان 16 گڕام
پڕۆتین 0.43 گڕام
ڕیشاڵه خۆراكیهكان 1.6 گڕام
كالسیۆم 15 ملیگرام
ئاسن 0.22 ملیگرام
مهگنسیۆم 13 ملیگرام
فۆسفۆڕ 15 ملیگرام
پۆتاسیۆم 167 ملیگرام
تۆتیا 0.11 ملیگرام
مس 0.09 ملیگرام
مهنگهنیز 0.07 ملیگرام
ڤیتامین E 36 یهكهی نێودهوڵهتی
فۆلات 3.6 مایكڕۆگرام
سود و گرنگی خواردنی خورما بۆ تەندروستی مرۆڤ:
1. خورما یارمەتیدەرێكی باشە بۆ پاراستنی تەندروستی دڵ لە نەخۆشی.
2. خورما كۆلیسترۆڵ لەخوێندا كەمدەكاتەوە، چونكە كۆلیسترۆڵ هۆكاری سەرەكیە بۆ توشبونە بەجەڵتەی دڵ.
3. خورما بەهێزكەری ئێسكە: بە بەسودترین خۆراك دادەندرێت بۆ بەهێزكردنی ددان و نەهێشتنی ئازاری سك، چارەسەری قەبزی دەکات، تەمەڵی ڕیخۆڵەکان ناهێڵێت.
4. چارەسەرە بۆهەستیاری پێست: بەهۆی بونی پێكهاتەی گۆگرد تێیدا، چونكە كانزای گۆگرد بەدەگمەن لەخواردنەكاندا هەیە.
5. چاو دەپارێزێت لە نەخۆشی شەوكوێری و توانای بینین بەهێز دەكات بەهۆی بونی برێكی زۆر كانزاو ڤیتامینی جیاواز لەپێكهاتەكەیدا.
6. بەهۆی بونی ڤیتامین (A) تێیدا دژی شێرپەنجەی دەم و سیەكان و پێست لەنەخۆشییە جۆربەجۆرەكان دەپارێزێت.
7. یارمەتی گەشەی كۆرپەلە دەدات و لەدایك بون ئاسان دەكات چارەسەری خەوزڕانی دایك دەكات لەكاتی دوگیانیدا.
8. بەهۆی بونی شەكری سروشتی تێیدا ناهێڵێت هاوسەنگی شەكر لەلەشدا تێك بچێت و جێگەی ئەو شەكرەی كە لە لەشدا لەدەستی دەدەیت پردەكاتەوە.
9. چارەسەر و بەسودە بۆ كەم خوێنی، چونكە برێكی زۆر مادەی ئاسنی تێدایە توانای گەیشتنی ئۆكسجین بۆخوێن ئاسان دەكات.
10. وەرینی قژ كەم دەكاتەوە: بەهۆی بونی ڤیتامین (B)یەوە، چونكە ئەم ڤیتامینە یارمەتی بەهێزبونی قژدەدات و وەرین دەیپارێزێت.
تێبینی: ڕۆژانه، دهتوانرێت (3-7) دهنكه خورما بخۆیت، بهدرێژایی ڕۆژهكه تهندروست باش دهبێت.
ئهگهر توشبوی به نهخۆشی شهكره، ههوڵبده ههر جارێك دهنكێك یان دو دهنكه خورما بخۆیت، واباشتره ڕۆانه له سێ دهنك زیاتر نهخۆیت.
زیان و مەترسییەکانی زۆر خواردنی خورما چین لەسەر تەندروستی مرۆڤ:
1. ئەگەر دوای خواردنی خورما ددانەكانت نەشۆی، ئەوا مەترسیی ئەوە هەیە كە خورما ببێتە هۆی كلۆركردن و زیان گەیاندن بە ددانەكانت، بە تایبەت ئەگەر ئێواران بیخۆیت و دواتر بخەویت.
2. خورما دەبێتە هۆی بەرزكردنەوەی رێژەی شەكر لە خوێندا، كە ئەمەش بە تایبەت بۆ ئەو كەسانەی نەخۆشیی شەكرەیان هەیە مەترسیدارە.
3. خورما بە دۆستی بیرۆكەی دابەزاندنی كێش هەژمار ناكرێت و خواردنی خورما بە شێوەیەكی بەردەوام و تەریب لەگەڵ دانانی بەرنامەی ریجێم، شكست بە ریجێمەكەت دەهێنێت و رێگری دەكات لە دابەزاندنی كێش.
4. زۆر خواردنی خورما ئەگەری ئەوەی لێ دەكرێت كە ببێتە هۆی توشبون بە سكچون.
کرێکار قادر رۆستایی
|