بۆ پاراستنی گورچیلەکان لە ڕەمەزاندا، ئەم ڕێنماییانە جێ بەجێ بكەن
2025-03-07
410 جار خوێنراوەتەوە
پسپۆڕێکی نەشتەرگەری گورچیلە دەڵێت، ڕۆژانە نزیکەی ٨-١٠ کوپ ئاو بخۆنەوە و ئەم ئاوە دەبێت بە شێوەیەکی گونجاو دابەش بکرێت، دەشڵێت، هەوڵ بدەن ئاو بە چەند جارێک بخۆنەوە نەک بە یەکجار زۆر بخۆنەوە.
د. كاوە فەقێ پسپۆڕی نەشتەرگەری گورچیلە و میزەڕۆ لە نووسینێكدا چەندین ڕێنمایی بۆ پاراستنی تەندرووستی گورچیلەكان لە مانگی ڕەمەزاندا دەخاتەڕوو،
دەقی نوسینەکەی:-
ڕۆژانە نزیکەی ٨-١٠ کوپ ئاو بخۆنەوە و ئەم ئاوە دەبێت بە شێوەیەکی گونجاو دابەش بکرێت بە جۆرێك:-
یەكەم- پێش بەری بەیانی (کاتی بەر لە بەیانی)
دووەم- پاش نوێژی ئێوارە
سێیەم- پاش خواردنی ئیفتار
چوارەم – پێش خەو
هەوڵ بدەن ئاو بە چەند جارێک بخۆنەوە نەک بە یەکجار زۆر بخۆیتەوە، چونكە خواردنەوەی ئاو یارمەتیدەرە بۆ:-
پاراستنی گورچیلەکان
ڕێگری لە هەڵگەڕانەوەی ئاو
هاندانی گەڕانەوەی ماددە خراپەکان
پاراستنی گەرمای جەستە
ئاوی گەرم و سارد بخۆنەوە بۆ ئەوەی جیاوازی گەرماکان ڕەنگ بداتەوە
تکایە ئاگادار بن و ئەم ڕێنماییانە بە وریایی جێبەجێ بکەن.
|