دەرمانی ددان چۆن بەکاربهێنین و كەی ڕۆژوو دەشكێنێت؟
2025-03-05
276 جار خوێنراوەتەوە
بەکارهێنانی دەرمانی ددان لە مانگی ڕەمەزاندا بەندە بە جۆری دەرمان و چارەسەرەکە، هەروەها دەرمانی شۆردنی ددانەکان کە دەگاتە قوڕگ و بە هەڵە قووت دەدرێت، دەتوانێت ڕۆژوو بشکێنێت.
كۆمەڵگەی سیتی سمایڵی پزیشكی لەبارەی ئەوەی لە چ كاتێكدا شتنی دەم و ددان لە مانگی ڕەمەزاندا ڕۆژوو دەشكێنێت چەند زانیارییەکی بڵاوکردەوە:-
بەکارهێنانی دەرمانی ددان لە مانگی ڕەمەزاندا بەندە بە جۆری دەرمان و چارەسەرەکە و ئایا ڕۆژوو دەشکێنێت یان نا.
ئەو دەرمانانەی، کە ڕۆژوو دەشکێنن ئەمانەن:-
دەرمانی قووتدان (حەب، کەپسول) ڕۆژوو دەشکێنێت و پێویستە دوای بەربانگ بخورێت.
لە چی كاتێكدا شتنی دەم و ددان ڕۆژوو دەشكێنێت؟
دەرمانی شۆردنی ددانەکان کە دەگاتە قوڕگ و بە هەڵە قووت دەدرێت، دەتوانێت ڕۆژوو بشکێنێت.
ئەو دەرمانانەی، کە ڕۆژوو ناشکێنن كامانەن؟
شووشتنی ددانەکان بە مەعجونی ددان ڕێگەپێدراوە بە مەرجێک هیچ قووت نەدەیت.
بەکارهێنانی میسواک (فڵچەی ددانی سرووشتی) لە ئیسلامدا هاندەدرێت و ڕۆژوو ناشکێنێت.
چارەسەری ددان (وەک پڕکردنەوە، کێشان، یان پاککردنەوە) ڕێگەپێدراوە بە مەرجێک ئاو و دەرمان قووت نەدەیت.
|