ساڵێکە حکومەت ئامادە نیە ئامێرێکی نەخۆشخانەی هەڵەبجە چاکبکاتەوە

4   کاتژمێر پێش ئێستا  183 جار خوێنراوەتەوە

ماوەی ساڵێکە ئامێری تیشکی موگناتیسی هەڵەبجە لەکار کەوتووە و بەڕێوبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجەش رایدەگەیەنێت: حکومەت چەندین ئامێر بۆ ناوچەکانی دیکە دەکڕێت،بەڵام بۆ چاککردنەوەی تاکە ئامێرەکەی هەڵەبجە دەستی دەستیمان پێدەکەن.

د. ئازاد مستەفا بەڕێوبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە، لە پەڕەی فەرمی خۆی لە فەیسبووک دەڵێت:  ئامێرێکی  ئەشیعەی موگناتیسی هیلیۆم فری بۆ نەخۆشخانەیەكی بلێ كڕدراوە ، ئەمرۆش بەڕێوبەرایەتی گشتی دهۆك بڵاوی كردەوە ئامێرێكی نوێی تریان كڕیوە پیرۆزیان بێت.

لە بارەی تێکچوونی ئامێرەکەی هەڵەبجە و چاککنەکردنەوەی، بەڕێوبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە ئاماژە بەوە دەکات: چاككردنەوەی (نەك كرینی) ئامێرەكەی هەڵەبجە، نزیكەی ساڵێكە دەستی دەستیمان پێ دەكەن،شارێكی بریندار تەنها یەك ئامێری تیایە چاككردنەوەشی پێ ڕەوا نابینن.

د. ئازاد مستەفا بەڕێوبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە، رەخنە لە مامەڵەی ئەنجومەنی وەزیران و بەشێک لە کارمەندانی وەزارەتی دارایی دەگرێت و رایدەگەیەنێت: ئەنجومەنی وەزیران و هەندێك كارمەندی وەزارەتی دارایی بۆ وا بەرامبەر هەڵەبجە دەكەن، هەموو نوسراوەكانمان دیارە بە بارمتە گیراون تا جێبەجێكردنی گرێبەستی تاقیگەكانی كۆمپانیا حزبیەكانیان.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە