ئاسایشی ههرێم نزیكهی 700 كیلۆگرام ماددهی هۆشبهر لهناو دهبات
1 کاتژمێر پێش ئێستا
48 جار خوێنراوەتەوە
لەماوەی ساڵی 2025 دا ئاسایشی هەرێم دەستدەگرێت بەسەر بڕێکی زۆر ماددەی هۆشبەردا و کەخۆی لە 17 جۆردا دەبینێتەوە کە لە نزیکەی 700 کیلۆ ماددەی هۆشبەر و نزیکەی 400 هەزار دەنکە حەب و دەرزی و ماددەی شل و جۆریتر پێکهاتوون و وا بڕیارە ئەمڕۆ لە کارگەی چیمەنتۆی گاسن لە بازیان بەشێوازێکی تەندروست لەناوببرێن و وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێمیش دەڵێت: بەراورد بە ساڵانی رابردوو رێژەی بەکارهێنەرانی سەرجەم ماددەکان کەمی کردووە.
عەقید کارزان شێرکۆ وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەبارەی لەناوبردنی ماددەی هۆشبەرەوە رایگەیاند: کۆی ئەو مادانەی ئەمڕۆ لەناودەبرێت لە ساڵی 2025 دا دەستیانبەسەردا گیراوەو لەلایەن دادگاوە بڕیاری لەناوبردنی دراوە کە لە 184 دۆسیەدا خۆی دەبینێتەوە، کە بە وردی ناو و سەرجەم رێژەکان بڵاودەکەیەنەوە.
ماددە دەستبەسەرداگیراوەکان:
410 کیلۆ و 408 غم و 750 ملغم کریستاڵ
35 کیلۆ و 987 غم و 250 ملغم تلیاک
29 کیلۆ و 62 غم و 400 ملغم حەشیش
3 کیلۆ و 488 غم روەکی حەشیش
3 کیلۆ و 340 غم ماریوانا
یەک کیلۆ و 14 غم و 96 ملغم هیرۆین
180 کیلۆ و 690 غم کەپتاگۆن، کە دەکاتە یەک ملیۆن و 602 هەزار و 457 دەنکە حەب
32 کیلۆ و 300 غم تۆوی شادانا
85 غم ناز
25 غم تۆوی خەشخاش
50 هەزار و 143 دەنکە حەب تراماڵ
314 هەزار و 790 دەنکە حەبی جۆراو جۆر
401 دەنک حەبی میسادۆن
4 دەبە و دوو قتو ئەسید مادەی شل
61 جگەرەی حەشیش
104 غم و 680 ملغم جیوەی کالیفۆرنیۆم
107 دەرزی ئیمنۆهۆڕۆ
وتەبێژەکەی دەزگای ئاسایشی هەرێم ئاماژەی بەوەشکرد: هەمیشە بەبەردەوامی لەپێناو کۆمەڵگەیەکی تەندروستدا هەوڵەکانمان بۆ دەستگیرکردنی بازرگانان و بەکارهێنەرانی ماددەی هۆشبەر بەردەوام دەبن و سوپاسی سەرجەم هاووڵاتیانی هەرێم دەکەین کەهەمیشە هاوکارمان بوون.
ئەوەشی راگەیاند: لە کارگەی چیمەنتۆی گاسن لە بازیان ماددەکان لەناودەبردرێن بە سوپاسەوە، هاوکارمان دەبن کە بەشێوەیەکی زانستی لەناوی بەرین، خۆشبەختانە بەراورد بە ساڵانی رابردوو رێژەی بەکارهێنەرانی سەرجەم ماددەکان کەمی کردووە.
|